حەسەن سەیدباقی23/1/2018 425 جار بینراوە

فاشیستەکان بەرەو شکست وڕمان، عەفرینیش سەربەرزی!

 

ئەو کارە چەپەڵە تیرۆریستیەی ئەردۆغان دەستی داوەتێ کە ماهیەتی ڕاستەقینەیەتی ، بزمارە لە تابووتی کۆتایی، هەموو ئەو کارە تیرۆریستی و ئاژاوانەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وئەم دواییەی سوریا ڕوودەدەن، پلانی نەخشە بۆ داڕێژراوە لەلایەن ئەمریکاو ئەوروپا ودۆستە گیانیەکەیان پارێزەری کەڵەکە کردنی سەرمایەکەیان تورکیای ئەردۆغانیزمی فاشیستە.

 

ڕۆژێک بەناوی داعشی ڕەشپۆش هێرش دەکەن، وەک دەروونی نەخۆشیان ، بۆگەنی کردووەو وەک شێرپەنجەن بۆ مرۆڤایەتی پێویستە ڕۆژێک زووتر لەبنا بیانبڕن. لوتیان شکا لە کۆبانی گەمەکەیان تێکشکێنراو جارێکی تر پەلاماری عەفرینی شۆڕش دەدەن، گومانی تێدا نییە، دەشکێنەوەو ڕوویان ڕەش دەبێت، خۆیان و جاشەکانیان بەناوی سوپای (دژە ئازادی)ئازاد،کە شتێک نین، لە درێژکراوەی داعش زیاتر، لەگەڵ بەرەی (سقوط)نەسرە.


زلهێزەکان گەمەکەیان دیارە، وەک ئەمریکا دەڵێت ماوەیەکی کورت خایەن دەبێت،هێرشەکە تەواو بێت وەک ئەوەی ڕێکەوتنی نهێنی هەبێت، لەنێوانیان و پێشتر ئاگاداری هێرشە نابەرابەرە وەحشیگەرەکە بووبن. بۆیە شەڕەڤانان و یەپەگە دەبێت لەوجۆرە یاریانە ئاگاداربن، وە بە چەند پارچە چەکێک لە بیرو بۆچونیان چەواشەنەبن، ، لەم ساتە وەختانەشدا دەبێتلە هەموو پارچەکان زیاتر لە باشور خەڵک بڕژێنە سەر شەقامەکان و ، بەرەو مۆڵگەکانی فاشیستەکان هەنگاو هەڵنێن، لە هەولێر کونسوڵیەتەکەیان، هەر بەرژەوەندیەکی تایبەتیان هەیە لە کوردستان وەدەربنرێن(کۆمپانیەکانیان)وە شمەکەکانیان بایکۆت بکرێت. لەم ساتە وەختەشدا دەبێت پەکەکە پابەست بێت بە پەیمانەکانی و باکوری کورستان بکاتە ئاگر، ئەگەر نا ئەوکات خەڵکی باوەڕیان لەق دەبێت،


ئەفرین خاڵی وەرچەرخانە بۆ ڕمانی فاشیەتی تورکی، کۆمەڵگای نێو دەوڵەتیش بێدەنگە لەو کۆمەڵکوژیە نا مرۆڤانە، تا ئەوکات لەگەڵماندا بوون کە بەرژەوەندیە سەرمایەدایەکانیان نەکەوێتە خەتەر، دەبێت ئەوە بزانین کە بە دەبابەی ئەڵمانی و لەبەرچاوی ئەمریکاو ڕووسیا، لە ڕۆڵە ئازاکانی سەنگەری خەبات و بەرخۆدان ئەدەن،دەستە گوڵی مێرکل بۆیان، ئەمریکای فاشیست ،ئەم گەمەیە درێژە ناکێشێت بۆ زیاتر ڕوونبوونەوەی سیاسەتی زلهێزەکان لە ناوچەکە، بەتایبەت ئەمریکا و ڕووسیا، ڕووسەکان هەرچەند نیگەرانن لە پەیوەندیەکانی یەپەگە لەگەڵ ئەمریکا، دەکرێت هاوکاری و نیەت پاکیان نیشان بدەن نەک بە قسە ، من پێموایە ڕووسیا ئامانجیئەوەیە تورکەکان دەستبەرداری ناتۆ ببن، پاشان گورزی کاریگەرو کوشندەی خۆیان لە تورکیا بوەشێنن، وە خۆیان لە شەڕی جیهانی لە ناوچەکەدا دەپارێزن، دەنا بۆ ئێمە هیچ کام لە ئەورپاو ئەمریکا و ڕووسیا جیاوازییەک نابینین، هەر هەموو کۆک دەبن بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانیان. چاوەڕانین کە بە ورەی پۆڵایینی خەباتکەرە ئازاکانی ڕێگەی ئازادی و ژیان وانەیەکی نوێ بدرێت بە فاشیستەکان و هاوکارەکانیان تا مێژوو مێژووە لەبیر نەکرێت، خۆیان تیرۆری نێودەوڵەتی و گواستنەوەی تیرۆریستانن لە سەرتاسەری دونیا، کەچی بە یەپەگە دەڵێن تیرۆریست سەیرە گوڵم!، کە ڕەمزی خەباتن دژی تیرۆر لەناوچەکەدا، وە لەناو بردنی بەچکە ئەردۆغانیەکان(داعش).
ئەڵمانیا

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure