لاڤه‌ كورده‌ 23/1/2018 774 جار بینراوە

رێككه‌وتنه‌كانی توركیا بۆ عه‌فرین و هه‌رێم



ئه‌وه‌ی ئێستا توركیا به‌رامبه‌ر عه‌فرین ده‌یكات و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ هێرشه‌كانیان به‌ ته‌واوی ده‌ستپێكردوه‌ به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه‌ كه‌ باسی لێده‌كرێت له‌ نێوان هه‌رچوار وڵاتی توركیا و رووسیا و ئێران و سوریا ، كه‌واته‌ توركیا به‌ ئامانجه‌كه‌ی خۆی ده‌گات بۆ داگیركردنی عه‌فرین ، ره‌نگه‌ ئه‌مریكاش هه‌رچه‌نده‌ ئێستا هه‌ڵوێستی هه‌یه‌ به‌ڵام نه‌توانێت به‌ر به‌مه‌ بگرێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ی توركیا ده‌یكات به‌ به‌رچاوی جیهانه‌وه‌یه‌ و شتێكی شاراوه‌ نیه‌ ، توركیا دانی به‌وه‌شدا ناوه‌ كه‌ به‌ ئه‌مریكای وتوه‌ ده‌چنه‌ عه‌فرین و مه‌نبه‌ج.


ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی توركیایه‌ رێگه‌گرتنه‌ له‌ به‌هێز بون و فراوانبونی كورد له‌ ناوچه‌كه‌دا ، دواتریش مه‌به‌سته‌كه‌یان دێته‌ سه‌ر هه‌رێم .


توركیا چه‌ندین ساڵه‌ بۆردومانه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێم چڕكردۆته‌وه‌ و هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانی بۆسه‌ر عه‌فرین، له‌ بۆردومان نه‌وه‌ستاوه‌ بۆ هه‌رێم و رۆژی دووشه‌مه‌ بۆردومانی ناوچه‌ی زابی كردوه‌.
بۆ ئه‌مه‌ش توركیا رێككه‌وتنی خۆی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق خستۆته‌ روو كه‌ بۆردومانه‌كانیان بۆ سه‌ر هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت ، به‌ بیانوی بونی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) ، ئه‌وه‌ی زیاتر یارمه‌تی توركیا ده‌ده‌ات ئه‌و ناله‌باری بارودۆخه‌ سیاسیه‌ كه‌ ئێستا له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا هاتۆته‌كایه‌وه‌ و حكومه‌تی عیراقیش به‌مه‌به‌ستی یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق هه‌موو جۆره‌ رێككه‌وتنێك ده‌كات.


ئه‌وه‌شی نه‌زانراوه‌ ئایا هیچ وڵاتێك هه‌یه‌ پشتی كورد بگرێت ؟ راسته‌ له‌م لاو له‌ولا به‌ وته‌كانیان ڕووبه‌رووی هێرشه‌كان ده‌بنه‌وه‌، به‌ڵام كه‌ یه‌ته‌ سه‌ر واقیع هه‌مووی كورد بۆ مه‌به‌سته‌كانی خۆی به‌كارده‌هێنێت.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure