ئارام هادی23/1/2018 510 جار بینراوە

ڕوسیا له‌ عفرین مێژوی مەهاباد دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌

 

 (محەمەد ره‌زا) كۆتا شای ئێران، له‌ كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی (وه‌ڵام بۆمێژوو)، نوسیویه‌تی ئه‌و كاته‌ی كه‌ كورده‌كان به‌ڕێبه‌رایه‌تی (قازی محەمەد) ویستی سه‌ربه‌خۆیی له‌مێشكیاندا چه‌كه‌ره‌ی كرد و كۆماری كوردستانیان دامه‌زراند، له‌و سه‌ر و به‌نده‌شدا به‌هۆی جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه‌ ئێران وه‌ك نیمچه‌ داگیركراوێك وابوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵاتی (بریتانیا. ڕوسیا) به‌بیانوی لێدانی (ئه‌ڵمانیا)وه‌ هێزی سه‌ربازیان له‌ ئێراندا هه‌بوو، وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، ڕوسه‌كان هاوكاریه‌كی باشی كورده‌كانیان كرد بۆ سه‌ربه‌خۆیی، به‌ڵام دواجار (ئه‌حمد قه‌وام) سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌وكاتی ئێران سه‌ردانێك ده‌كات بۆ مۆسكۆ و له‌وێ چاوی به‌ گه‌وره‌ كاربه‌ده‌ستانی ڕوسیا ده‌كه‌وێت، به‌مه‌به‌ستی ئیمزاكردنی ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ك له‌باره‌ی سود وه‌رگرتن له‌سه‌رچاوه‌ نه‌وتیه‌كانی ویلایه‌تی باكوری ئێران له‌گه‌ڵ ڕوسه‌كان، به‌پێی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ له‌٥١%ی پشك و سوده‌كان ده‌درا به‌سۆڤیه‌تیه‌كان و له ‌٤٩%بۆ ئێران، له‌به‌رامبه‌ردا دواجار ڕوسه‌كان هاوكاریه‌كانیان بۆ كورده‌كان ڕاگرت و به‌داخه‌وه‌ ئاشكراشه‌ چاره‌نوسی كۆماره‌كه‌ و (قازی محمد)یش چی به‌سه‌رهات.



ئه‌وكاره‌ی ئێستای ڕوسه‌كان به‌ گرتنه‌به‌ری ستراتیژی به‌هێزكردنی پێگه‌ی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌سوریا وئاڵو گۆڕ و خۆبێده‌نگكردن له‌ هێرشی توركیا بۆ سه‌رعفرین و له‌به‌رامبه‌ردا چۆڵكردنی ئیدلب له‌لایه‌ن توركیاوه‌ بۆ به‌شار ئه‌سه‌د واده‌كات له‌ داهاتودا ئه‌و هاوپه‌یمانێتی یه‌ی له‌نێوان كانتۆنی عفرین و ڕوسه‌كان هه‌بو نه‌مێنێت، له‌وه‌ڵامی ڕوسیا به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه‌ له‌هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌رخاكی عفرین؟، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ڕوی نێوده‌وڵه‌تی یه‌وه‌ مه‌له‌فی ئه‌منی عفرین به‌ده‌ست ڕوسه‌كانه‌، هێرشه‌ ئاسمانی و زه‌مینی یه‌ داگیركاریه‌كانی توركیا بۆسه‌ر شاره‌كه‌ تادێت چڕترده‌بێته‌وه‌ له‌ئه‌گه‌ری نه‌هاتنه‌ ده‌نگی ڕوسیا له‌ ٢٤ كاتژمێری داهاتودا ئه‌وا واتای ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هاوپه‌یمانێتی ڕوسیا و كورد له‌ ڕۆژئاوای كوردستان هیچ بایه‌خێكی نه‌مێنێت. 



ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌مریكی یه‌كانه‌وه‌ هه‌بێت به‌ پێچه‌وانه‌ی ڕوسیاوه‌ كه‌ مه‌له‌فی ئه‌منی هه‌ردوو كانتۆنی (جزیره‌ و كوبانی) یان به‌ده‌سته‌، ئه‌مریكی یه‌كان به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوان خۆیان و ڕوسیا ناتوانن ته‌داخول له‌ كار و باری عفرین بكه‌ن وه‌ك چۆن ڕوسه‌كانیش هیچ كارێك له‌ جزیره‌ و كوبانی ناكه‌ن، سه‌رباری ئه‌مه‌ش ئه‌مریكی یه‌كان مه‌به‌ستێكیتریان هه‌یه‌ و ده‌یانه‌وێت به‌هۆی ئه‌م هێرشه‌ی توركیا بۆسه‌ر عفرین و بێده‌نگی ڕوسیاوه‌ هه‌ژمونی خۆی به‌سه‌ر عفرینیشدا بسه‌پێنێت و ڕوسیا جێ له‌ق بكات، تاله‌داهاتودا كورده‌كان هیچ متمانه‌یه‌ك به‌ ڕوسه‌كان نه‌كه‌ن، سیاسه‌تی ئه‌مریكی یه‌كانیش له‌ زۆربه‌ی شوێن وه‌هایه‌ تا كۆمه‌ڵكوژی یه‌كی زۆر نه‌كرێت ته‌داخول ناكات. 



به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحاڵی یه‌ بۆ كوردان و دۆسته دیموكراسی خوازه‌كان، ئیراده‌ی به‌هێزی گه‌له‌كه‌مان له‌ ڕۆژئاوای كوردستان په‌یوه‌ست نیه‌ به‌ هاوكاری زلهێزانی جیهانی، شه‌ڕڤانان و خه‌ڵكی عفرین له‌ وره‌ به‌رزیدا سه‌رباری قوربانی یه‌كان ده‌توانن ئه‌م جه‌نگه‌ به‌قازانجی خۆیان كۆتایی پێبێنن، لێره‌دا خاڵی جه‌وهه‌ری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كوردانی هه‌رچوار به‌شی كوردستان بۆ پشتیوانی له‌ خوشك و برایانمان له‌ شاری عفرین بێینه‌ ده‌نگ و چی له‌ده‌ستمان دێت ئه‌نجامی بده‌ین، چونكه‌ دواجار چاره‌نوسی كورد به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ و كه‌س خۆی له‌ گێلی نه‌دات به‌بیانوی پارچه‌ گه‌رێتی یه‌وه‌ له‌ ماڵه‌كانی خۆیان نه‌یه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌، توركیایه‌ك ماف به‌خۆی بدات له‌سنوری وڵاتێكیتر هێرشی داگیركاری بكاته‌ سه‌ر شارێكی كوردی ئیدی بۆمن مافم نه‌بێت هاوكاری له‌ نه‌ته‌وه‌كه‌م بكه‌م، جا گه‌ر به‌ ڕێپێوانێكی مه‌ده‌نیش بێت له‌و ناوچه‌یه‌ی لێی ده‌ژیم؟.

 

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure