قادر أسماعیل عبدالقادر (قه‌ره‌داغی)20/1/2018 392 جار بینراوە

به‌ ئه‌لكترۆنی كردنی هه‌ڵبژاردنی كوردستان

هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌و تاكانه‌ی باوه‌ڕیان به‌ گۆڕانكاری هه‌یه‌ له‌ رێگای سیستمی دیموكراتیه‌وه‌ باشترین بژارده‌یه‌ ، وته‌نها به‌ هه‌ڵبژلردن وره‌كابه‌ری راسته‌قینه‌ی پاك وبێ گه‌ردی نێوان حزبه‌كان ده‌توانرێت قه‌باره‌ی راسته‌قینه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆیان بزانن ، ئه‌مه‌ش بێ گومان له‌ رێگای حكومه‌ته‌ێكی دادپه‌روه‌ره‌وه‌ ده‌بێت كه‌ خزمه‌تكاری هه‌موو خه‌ڵك بێت بێ جیاوازی.


یه‌كێك له‌ كاره‌ هه‌ره‌ باش وناوازه‌كانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق به‌ ئه‌لكترۆنی كردنی ده‌نگدانه‌ ، كه‌ ئه‌م كاره‌ جگه ‌له‌وه‌ی پێشكه‌وتنی زانستیه‌ وفاكته‌رێكه‌ بۆ زوو ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌ ، هه‌روه‌ها فاكته‌رێكی گرنگه‌ بۆ رێگه‌ گرتن له‌ گزی وساخته‌كاری هه‌ڵبژاردن كه‌ له‌ ساڵی 2003وه‌ عێراق به‌گشتی و كوردستان به‌ تایبه‌تی گیروده‌ی بووه‌.


ده‌نگدانی ئه‌لكترۆنی پشت به‌ په‌نجه‌ مۆری كه‌سه‌كان ده‌به‌ستی وسندوقی ئه‌لیكترۆنی تایبه‌تی تێدایه‌ ، ده‌بێته‌ له‌مپه‌رێكی زۆر گرنگ له‌ كاری ساخته‌كاری ورێژه‌ی راسته‌قینه‌ی ده‌نگده‌ران ده‌رده‌خات و هه‌روه‌ها كارێكی ئه‌وتۆ ده‌كات له‌هه‌مان رۆژی ده‌نگدان رێژه‌ی ده‌نگی هه‌ر قه‌واره‌ وحزب وكه‌سێك ده‌ربخات.


ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاره‌ له‌ عیراق په‌نا ده‌برێت بۆ كاری وه‌ها ناوازه‌ی ده‌برێت.


به‌ڵام پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ بۆچی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان ، به‌ رێنوێنی حزبه‌كان هه‌وڵ ده‌دات هه‌ڵبژاردنی كوردستان پێش بخات وه‌های لێبكات پێش هه‌ڵبژاردنی عێراق ئه‌نجام بدرێت ومه‌به‌سته‌كه‌ دیاره‌ كه‌ نایه‌نه‌وێت به‌ سیستمی ئه‌لكترۆنی هه‌ڵبژاردن له‌ كوردستان به‌رێوه‌ بچێت .


بۆیه‌ جێگای خۆیه‌تی میلله‌ت هه‌ڵوێستی هه‌بێت وبوار به‌ گاڵته‌ جاری له‌م جۆره‌ نه‌دات ، چونكه‌ میلله‌ته‌كه‌مان شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ بزانێت ئایه‌ له‌ هه‌ڵبژاردێكی پاك وبێ گه‌ردا حزبه‌كانی كوردستان چه‌ند كورسی ده‌هێنن.


هه‌روه‌ها‌ ده‌بێ حزبه‌ به‌ هه‌ڵوێسته‌كان بوار به‌وه‌ نه‌ده‌ن به‌ شێوازی كۆن ده‌نگدان به‌رێوه‌بچیت و گه‌ر حزبه‌كان هێنده‌ دڵسۆزی میلله‌تن وده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردن وپێكهێنانی حكومه‌ت زووتر به‌رێوه‌ بچێت ، ده‌بێ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق بهێنن سه‌رپه‌رشتی بكات وبه‌ ئامێری ده‌نگدانی ئه‌لكترۆنی ده‌نگ بدرێت وكوردستان.


ئاسایه‌ با له‌مه‌یان ببێنه‌ ئێمه‌ ببینه‌ نمونه‌ بۆ عێراق به‌مه‌ش جگه‌ له‌وه‌ی خه‌ڵكی دڵنیا ده‌بن له‌ نه‌بوونی ساخته‌ وفێڵ ، حزبه‌كانیش به‌راستی ده‌زانن سه‌نگ وقه‌باره‌یان چه‌نده‌ وبه‌مه‌ش میلله‌ت له‌ ده‌موچاوی رزیوو بازرگانانی سیاسه‌ت رزگاری ده‌بێت .


دڵنیابن گه‌ر هه‌ڵبژاردن به‌ ئه‌لكترۆنی بێت ، پردی متمانه‌ نێوان خه‌ڵك وحكومه‌ت دروست ده‌بێت وحزبه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ كاری خۆیان كه‌ ئامرازی خزمه‌تكردنی خه‌ڵك بن وناچار ده‌بن باشترین خزمه‌تگوزاری به‌ خه‌ڵكی پێشكه‌ش بكه‌ن وباشترین كه‌سه‌كان بنێرنه‌ ناو حكومه‌ت و چیتر پشت به‌ تزویر وساخته‌كاری نابه‌ستن به‌ڵكو ناچار ده‌بن به‌ خزمه‌تكردن سه‌رنجی خه‌ڵك رابكێشن.
بۆیه‌ به‌ دڵنیایه‌وه‌ هه‌وڵی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژراردن پێش عیراق وبه‌ سیستمی كۆنی جگه‌ له‌ ڕاكردن له‌ واقیع و هه‌وڵی گزی وفیڵ كردن نه‌بێت هیچی تر نیه‌. وگه‌ر شتی وه‌ها رووبدات ده‌بێ فاتیحا بۆ دیموكراسی وپرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بخوێنین وچاوه‌ڕاوانی چوار ساڵی تر بین بۆ رزگار بوون له‌م ده‌مووچاوه‌ بودڵ وناشیرینانه‌.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure