ئارام قادر20/1/2018 296 جار بینراوە

کەس وەکیلی خوا نییە

 

خوای گەورە مرۆڤی دروستکردووە و جیای کردۆتەوە لە سەرجەم دروستکراوەکانی تری بەوەى ئازادی پێ بەخشیوە تا بە ویستی خۆی خواپەرستی بکات و بەویستی خۆیشی بێ باوەڕ بێت ئەم تایبه‌ت مه‌ندیه‌ش تەنها بۆ مرۆڤە ، خوای گەورە دەفەرموێت (لاَ إِكْرَاهَ فِی الدین) البقره‌ ٢٥٦، واتە: بە هیچ جۆرێک زۆر لەکەس ناکرێت بۆ ئەوەى ببێت به‌ موسلمان.

 

کەس کۆیلەى کەسی تر نییە و مافی کەسیش نییە خۆی بە خاوەنی کەسانی تر بزانێ یان لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکات ، خوای گەورە بە پێغەمبەرەکەى دەفەرموێت (وَمَا جَعَلْنَاكَ عَڵیْهِمْ حَفِیظا وَمَا انْتَ عَڵیْهِمْ بِوَكِیلٍ) اڵانعام ١٠٧ واتە:تۆمان نەکردووە بە چاودێر بەسەر کردەوەکانیانەوە هەتا تۆ پاداشت و سزایان بدەیت وە تۆیش نەکراویت بەبریکاری ڕزق و ڕۆزییان، ئەمە دووپاتی ئەوە دەکاتەوە کە پێغەمبەریش (د.خ) بۆی نییە زۆر لەکەس بکات بۆ ئەوەى ئیمان بهێنێت هەروەها بە پێغەمبەر دەفەرموێت (ڵسْتَ عَڵیْهِمْ بِمُسَیْطرٍ) الغاشیة ٢٢ واتە ئەی محمد تۆ هیچ دەسەڵاتێکت نییە بەسەر دڵ و دەرونیانا تا بەزۆر باوەڕیان پێبهێنیت.

 

ئەرکی موسوڵمان ئامۆژگاری و گەیاندنی ئیسلامە بە جوانترین شێوە خوای گەورە دەفەرموێت (ادْعُ إِڵى سَبِیلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَة وَالْمَوْعِظة الْحَسَنَة وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِی هِي احْسَن) النحل ١٢٥واتە: ئەى محمد خەڵکی بانگ بکە بۆلای دینی خوا بە دانایی و شێوازی ئامۆژگاریەکانت با نەرم و نیان بێت و ووتو وێژ و گفتو گۆ بکە بە جوانترین شێوە.

 

کەسیش مافی ئەوەى نییە شوناسی کافر بون و هەڵگەڕانەوە و دەرچون لە ئیسلام ببەخشێتەوە بەسەر خەڵکیدا،وە مافی کەس نییە باڵانسی ئیمان و باوەڕ و چاکی و خراپی بپێوێت ئەوە تەنها مافی خوای باڵا دەستە تەنها بۆ ئەویش ڕەوایە بپرسێتەوە لە بەندەکانی خۆی وەک دەفەرموێت (وَكُلُّهُمْ اتِیهِ ێوْمَ الْقِێامَة فَرْدًا) مریم ٩٥ واتە: هەموو کەسێک لە ڕۆژی دواییدا بەتەنها دەگەرێتەوە بۆ لای خوا ، کەواتە هەرکەس بەرپرسە لە کردەوەکانی خۆی چونکە تەنها کردەوکانی خۆی لەگەڵدایەو کەسیش تاوانی کەسی تر هەڵناگرێت، و ئەو قۆناغەش تێپەڕی کە خەڵک بەناوی ئیسلامەوە هەڵبخەڵەتێنرێت چونکە خەڵکی هۆشیاربۆتەوە و چەمکەکانی ئیسلامیش ڕوون بووەتەوە و دەقەکان مانا و مەبەستیان دیار و ئاشکرایە، ئەوەى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە خۆی دەکاتە وەکیلی خوا و لە جیاتی خوا حوکم دەردەکات و ئیسلامی سنوردار کردووە لە خۆی یان لە گروپێکی دیاری کراودا ودادگایەکی شۆرشی ئیسلامی داناوە بۆ دابەش کردنی کلیلی بەهەشت و پلە بەندی خەلک بە وویستی خۆی بەرپرسیارن لە شیواندنی ئیسلام و ناشیریکردنی ئەو ئاینە جوانەی کە خوا بە (هدي و رحمة) ناوی دەبات.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure