ئومێد قەرەداغی19/1/2018
889 جار بینراوە
خۆری ئه‌ردۆغان ، له خۆرئاوا ئاوا ئه‌بێت؟
شۆرشی خۆرئاوای كوردستان، پێش هه‌ر شتێك شۆرشی ئیراده‌یه، له باوه‌ر به‌خۆبوون و په‌روه‌رده‌ی كه‌سێتییه‌وه هاتوه ، ئه‌مه‌ش نهێنی سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتن و نهێنی پشتیوانی ئه‌مریكایه بۆی، كاتێك داعش له لوتكه‌ی هێز و تۆغیانی خۆیدا بوو ، په‌لاماری كۆبانییدا، له‌سه‌ره‌تای شه‌ره‌كه‌وه ئه‌مریكا رایگه‌یاند ؛ به‌ته‌نها به‌رگری له هیچ شارێك ناكات و دژی داعشه له كۆی سوریا، دوای دوو هه‌فته له به‌رگری قاره‌مانانه‌ی كۆبانی، رای نێوده‌وڵه‌تی گۆردرا و ستیڤان دیمستۆرا هاته سه‌رخه‌ت و قسه به‌ناوبانگه‌كه‌ی خۆی گوت(( جیهان به‌داخه‌وه ئه‌بێت بۆ كه‌وتنی شارێك كه به هه‌موو ئازایهتییهكهوه به‌رگری له خۆی ئه‌كات)) ، له‌و مێژوه به‌دواوه ئه‌مریكا له فشاری رای گشتی و رای نێوده‌وڵه‌تی جوله‌ی كرد و یه‌كه‌مین هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ شه‌رڤانان كرد، تا ههانههنگی گه‌یشت به لوتكه و ره‌قه‌ی پایته‌ختی داعش ئازادكرا‌و و سه‌ره‌نجامیش بریاری سوپایه‌ك بۆ پاراستنی سنوره‌كانی خۆرئاوا دراوه.
ئێستا كه ئه‌ردۆغان خوازیاری ئه‌وه‌یه به هێرشی سه‌ربازی عه‌فرین بخات و بیخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان به جددی كارێكی له‌و شێوه‌یه بكات ، ئه‌و رووبه‌رووی چوار گرفتی سه‌ره‌كی ئه‌بێته‌وه ، كه ئه‌و چوار گرفته كۆتایی به خه‌ونی فروانخوازی ئه‌ردۆغان دێنێت و دوور نییه سه‌رده‌می هه‌ژموونی ئه‌ردۆغان به‌سه‌ر سیاسه‌تی توركیدا كۆتایی پێبهێنێت
یه‌كه‌م: به بروای من ئه‌گه‌رێكی دووره ئه‌مریكا رێگا به ئه‌ردۆغان بدات هێرش بۆ سه‌ر عه‌فرین ئه‌نجام بدات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی ئه‌وه‌ش بكه‌ین كه رێگای پێده‌درێت ، ئه‌وا ئه‌بێ بزانین ئیراده‌یه‌كی مه‌زن له عه‌فرین بوونی هه‌یه، ئه‌م ئیراده‌یه ئه‌توانێت له رێگای به‌رگری به‌هێزه‌وه، بۆ زه‌مه‌نێكی درێژ توركیا رابگرێت، له‌و زه‌مه‌نه‌شدا هه‌م زیانێكی تاقه‌ت پروكێن به سوپای توركیا ئه‌گات و هه‌م رای گشتی جیهانی ده‌هێنێته سه‌رخه‌ت( وه‌ك چۆن له كۆبانێ روویدا )، ئیدی بێ هیچ گومانێك ته‌داخولی نێوده‌وڵه‌تی له عه‌فرین روو ئه‌دات و سه‌ره‌نجام توركیا ناچار به پاشه‌كشه ئه‌كات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی شه‌رڤانان له عه‌فرین له رووی چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازیه‌وه ، تاراده‌یه‌كی زۆر به‌هێزن ، لانیكه‌م به به‌راود به مقاوه‌مه‌ی كۆبانی ، به‌هێزترن، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌رێكی باش ئه‌بێت بۆ جۆشدانه‌وه‌ی گیانی به‌رگری و زیاتر راگرتنی توركیا.
دووه‌م : له ئێستا و له دوای ئازادكردنی ره‌قه، یه‌په‌گه و سوپای سوریای دیموكرات له‌وپه‌ری به‌هێزی خۆیدایه، به تانك و چه‌كی ئه‌مریكی پۆشتهكراون ، ژماره‌یه‌كی بێ‌شومار له شه‌رڤان بوونی هه‌یه، سنووری قه‌ڵه‌مره‌وی و نفوزی سیاسی و سه‌ربازی هێزهكاكانی سوریای دیموكرات دوو ئه‌وه‌نده‌ی وڵاتێكی وه‌ك لوبنان ئه‌بێت ، ئه‌مه فاكتێكی یه‌كجار به‌هێزه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ له عه‌فرین، شه‌ڕ به ته‌نها له عه‌فرین نامێنێته‌وه، سه‌ڕ له منبه‌ج و بابیش ده‌ست پێ ئه‌كات، ئه‌مه‌ش گرفتێكی گه‌وره بۆ خه‌ونه‌كانی سوپای توركیا دروست ئه‌كات .
سێیه‌م : بارودۆخی ناوخۆیی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی له دۆخێكی یه‌كجار خراپدایه، به‌هۆی كۆدێتای ئه‌ردۆغان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی حزبدا و به‌قوربانیكردنی ئاكپارتی بۆ ته‌ماعی سیاسی ئه‌ردۆغان، گرنگترین ره‌مز و كاریزماكانی ئاكپارتی وه‌ك عه‌بدوڵا گویل و داود ئۆغلو ، له ناكۆكی گه‌وره‌دان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان و سیاسه‌ته‌كانیدا، هه‌رچه‌نه شسكستێكی ئهردۆغانله عه‌فرین، شانسی گه‌وره ئه‌داته هێزه نارازییه‌كانی ناو ئاكپارتی بۆ كۆتایهێنان به هه‌ژموونی ئه‌ردۆغان به‌سه‌ر حزب و ده‌وڵه‌تدا.
چواره‌م: بارودۆخی ناوخۆیی توركیا له‌وپه‌ری خراپیدایه، له نوێترین راپۆرتدا توركیا به زیندانی ئازادی له‌قه‌ڵه‌م دراوه، ده‌یان هه‌زار مرۆڤی سیاسی و رۆژنامه‌نوس و چالاكی مه‌ده‌نی له زینداندان، نێگه‌رانی و ناره‌زایی یه‌كجار گه‌وره هه‌یه، دۆخی ئابووری توركیا خراپه و گه‌شتیاری زۆر دابه‌زیوه، جهنگَكی له‌مشێوه بۆ دۆخی ئابووری و سیاسی توركیا گونجاو نیه، هه‌ر شكستێكی ئه‌ردۆغان له‌و جه‌نگه‌دا ئه‌گه‌ری زۆره ناره‌زاییه‌كانی ناوخۆی توركیا بگه‌یه‌نێته ئاستی ته‌قینه‌وه