د.شێرکۆ حەمەئەمین17/1/2018 440 جار بینراوە

سەردەمی تاک بونەوە و باجی قورس

دوای ئەوەی پارتی و یەکێتی و گروپی ڕیفراندۆم سەرکێشییان بە کەرکوک و ناوچەکانی تروە کرد و گروپێکی ناو یەکێتیس ،بەخیانەتی ١٦ ئۆکتۆیەر ٥١./ سەدا پەنجاویەکی خاکی کوردستانیان لەدەستدا وپاریش،بۆ گوتاری دوفاقی قەومی ،کە کاری پێیەتی بەردوام بانگەشەی داگیرکاری دەکات، دوای ئەوەشی نەیانتوانی لەژێر ناوی یەکڕیزیدا، لیستی هاوبەش دروست بکەن،ئێستا گوایە شەرعییەت بەداگیرکاری نادەن، بڕیاریان داوە،لەکەرکوک بەشداری هەڵبژاردنەکاب نەکەن.


دوای ئەوەی پارتی و یەکێتی و گروپی ڕیفراندۆم سەرکێشییان بە کەرکوک و ناوچەکانی تروە کرد و گروپێکی ناو یەکێتیس ،بەخیانەتی ١٦ ئۆکتۆیەر ٥١./ سەدا پەنجاویەکی خاکی کوردستانیان لەدەستدا وپاریش،بۆ گوتاری دوفاقی قەومی ،کە کاری پێیەتی بەردوام بانگەشەی داگیرکاری دەکات، دوای ئەوەشی نەیانتوانی لەژێر ناوی یەکڕیزیدا، لیستی هاوبەش دروست بکەن،ئێستا گوایە شەرعییەت بەداگیرکاری نادەن، بڕیاریان داوە،لەکەرکوک بەشداری هەڵبژاردنەکان نەکەن،لەبەرئەوەی باش دەزانن چەندە دەنگیان دادەبەزێت وکەم دەکات.


ئیتر دەبێت پارتی و یەکێتی تاک ببنەوەو باجی گەندەڵی و فەشەلی ئیداری وحوکمڕانی و لەدەستدانی ٥١./ سەدا پەنجاویەکی خاکی کوردستان و تاڵانکردنی نەوت، بدەن و قەبارەی ڕاستەقیینەیان دەربکەوێت.


ئەوەندەش،لە ژێر ناوی دیموکراسی و مافی مرۆڤدا شانازی بەهێزەوە نەکەن،کە لە بەشیر و کەرکوک شەڕناکەن،دێنەوە،لە ڕانیە و کۆیە ( بەشیر و محەمەد و مامۆستا هێرش ) شەهید دەکەن و دەیانی خەڵکی تر برینداردەکەن و خۆپیشانداەران سەرکوت دەکەن.


دەبێت بەزویی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک دابنرێت و حەشد ،لەکەرکوک و خورماتوبڕواتەدەرەوە و شارەکان یاسا تێیاندا، سەروەربێت و ئاوەرەکان بگەڕێنەوەو ئاشتی کۆمەڵایەتی جێگای شەر بگرێتەوە، ئەمەیە پارتی نایەوێت ڕوبدات و یەکێتیش بەهۆی کێشەی ناوخۆیەوە، یەکلایی نابێتەوە.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure