بە ڤیدیۆ؛ یەكەم هاوسەرگیری هاوڕەگەزباز لە عێراقدا ئەنجامدرا

 

پۆلیسی نەجەف دوو گەنجیان دەستگیركرد، كە یەكێكیان جلی بووكی پۆشیووە و بە ئاشكرا باس لەوەدەكات، دەیەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ هاوڕێ‌ كوڕەكەیدا بكات.

بەپێی گرتە ڤیدیۆكە، كە لە چەند ماڵپەڕێكی عێراقیدا بڵاوكراوەتەوە، ئەو كەسەی جلی بوكی لەبەركردووە دەڵێت: "فتوا هەیە، كە دوو رەگەز دەتوانن پێكەوە هاوسەرگیری بكەن".

بەپێی یاسای عێراقی هاورەگەزبازی قەدەغەیە و دەزگا ئەمنییەكان ڕێگەپێدراون لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو كەسانەدا بكەن، كە ئەو كارە دەكەن.

 

 

2987 جار بینراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure