ڤیدیۆ.. پێشمه‌رگه‌یه‌ك ده‌بێته‌ هۆكار بۆ سزادانی چه‌ند راهێنه‌رێكی هاوپه‌یمانان

ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ی ده‌یبینن پێشبڕكێیه‌كه‌ له‌نێوان پێشمه‌رگه‌یه‌ك و راهێنه‌رێكی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان سه‌ر قاڵی مه‌شق پێكردنن به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پێشبڕكێكه‌ تایبه‌ته‌ به‌ كردنه‌وه‌و به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كه‌ی له‌به‌ر ده‌ستیاندایه‌، تێیدا پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌و به‌ڕی توانایی و لێهاتووییه‌وه‌ به‌شێوازێكی خێرا ده‌توانێت ئه‌و چه‌كه‌ی به‌رده‌ستی هه‌ڵبوه‌شێنێت و بیبه‌ستێته‌وه‌و پێش راهێنه‌ره‌كه‌ی هاوپه‌یمانان بكه‌وێت.

ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه‌ پێشبڕكێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ لایه‌نی دۆڕاو ده‌بێت سزای لایه‌نی براوه‌ جێبه‌جێ بكات، هه‌ر بۆیه‌ پێشمه‌رگه‌كانیش به‌ بۆنه‌ی بردنه‌وه‌یانه‌وه‌ چه‌ندین شناو به‌ راهێنه‌ره‌كان ده‌كه‌ن.

 

1564 جار بینراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure