به‌ڤیدیۆ.. فیشه‌كێك ده‌نێت به‌سه‌ری‌ زاواوه‌

له‌ كاتی‌ ئاهه‌نگی‌ هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یدا فیشه‌كێك ده‌نرێت به‌سه‌رییه‌وه‌ ئه‌ویش له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌ به‌شداربوانی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌یه‌وه‌.

له‌ شاری‌ هیساری‌ باشوری‌ رۆژئاوای‌ نیوده‌لهی‌ زاوایه‌ك به‌ فیشه‌كی‌ یه‌كێك له‌ به‌شداربوانی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ی‌ ده‌پێكرێت و فیشه‌كه‌كه‌ به‌ر سه‌ری‌ ده‌كه‌وێت.

ته‌له‌فزیۆنی‌ فۆكس نیوز له‌و باره‌وه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ پاش ئه‌وه‌ی‌ فیشه‌كه‌كه‌ به‌ر سه‌ری‌ ده‌كه‌وێت، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی‌ موعجیزه‌ ئاسا رزگاری‌ ده‌بێت له‌ مردن.

وه‌ك له‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت زاوا له‌ناو میوانه‌كانیایه‌تی‌، یه‌كێك له‌ میوانه‌كان ده‌مانچه‌یه‌كی‌ به‌ده‌سه‌وه‌یه‌ و ده‌یه‌وێت فیشه‌ك كه‌ وه‌ك رێز پیشان ده‌درێـت له‌ هیندستان به‌سه‌ر زاواكه‌دا بته‌قێنێت, به‌ڵام له‌ وكاته‌دا فیشه‌كه‌كه‌ له‌ده‌ست كوڕه‌كه‌ ده‌رده‌چێت و به‌ر سه‌ری‌ زاواكه‌ ده‌كه‌وێت.

 

1661 جار بینراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure