. |
112 جار بینراوە |
18/2/2016 10:01 PM |
|
شێروانه عه‌رشی زێره‌فانی هه‌ژاند
سنورمیدیا-داناجاف
له هه‌فته‌ى هه‌شته‌می یارییه‌كانی خولی نایابی فاستلینكی كوردستان شێروانه به ئه‌نجامێكى گه‌وره‌و به چوارگۆڵی بێ به‌رامبه‌ر زێره‌فانی توشی شكست كرد و هانده‌رانى له‌یاریگای خۆی ئاشت كرده‌وه
له دوا نیوه‌روی ئه‌مرۆ به ئاماده‌بونی هانده‌رێكی زۆر یانه‌ى شێروانه میوانداری زێره‌فانی پاله‌وانى سێ وه‌رزی رابردوو كرد له یارییه‌كی چاوه‌روان نه‌كراودا شێروانه به ئه‌نجامێكى گه‌وره شكستى به زێرهفانى میوان هێنا گێمى یه‌كه‌می یارییه‌كى ئاستێكى مامناوه‌ندی هه‌وو
هه‌بوو له‌م گێمه‌دا شێروانه به گۆڵێكى موشه‌ك ئاسای علی كاكه مینه پێش كه‌وت ئه‌م گێمه‌ش به‌و تاكه گۆڵه كۆتایی هات
گێمى دووه‌م كه بهگێمى راهێنه‌ران ناسراوه به‌سودی شێروانه كۆتایی هات كاتێك له‌م گێمه‌دا سێ گۆڵی له‌رێگه‌ی علی كاكه مینه و هیمن و محمدسابیر تۆماركرد كۆتایی به كهرنهفاڵی گۆڵهكان هات و شێروانه دووه‌م سه‌ركه‌وتنى له‌سه‌ریه‌كى تۆماركرد
ئه‌نجامی یارییه‌كانی تر:-
هه‌ولیر 3- 1 هه‌ندرین
ئارارات 0- 0 كه‌ركوك
ریزبه‌ندی گروپی یه‌كه‌م
هه‌ولیر 15خاڵ
زاخو 11خاڵ
شیروانه 10خاڵ
كه‌ركوك 10خاڵ
ئارارات 9خاڵ
زیرهفانی 9خاڵ
هه‌ندرین 6خاڵ