.
185 جار بینراوە 18/2/2016 02:17 AM

سبه‌ى شێروانه‌ میوانداری زێره‌فانى ده‌كات



سنورمیدیا-داناجاف


ئه‌مرۆ له‌ یاریگای شێروانه‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانى بۆ راهێنه‌رو یاریزانانى هه‌ردوو یانه‌ى شێروانه‌ و زێره‌فانى رێكخرا به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كاری بۆ یارییه‌كه‌ى سبه‌ى

له‌گۆنگره‌كه‌دا هه‌ردوو راهێنه‌ر تیشكیان خسته‌ سه‌ر یارییه‌كه‌ى سبه‌ی به‌ یارییه‌كى گرنگیان دانا بۆ هه‌ردوو یانه‌ سه‌ره‌تا راهێنه‌ری زێره‌فانى باسی ئاماده‌كاری یانه‌كه‌ى كرد بۆیارییه‌كه‌ى سبه‌ی رایگه‌یاند هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان ته‌واو كردووه‌ بو یارییه‌كه‌ی سبه‌ی وه‌ سه‌رسامى خۆیشی به‌ هانده‌رانى شێروانه‌ ده‌ربری له‌ هاندانى یانه‌كه‌یان له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ بیلال سالح بۆكه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنی  كه‌ بۆ یارییه‌كه‌ى سبه‌ی ئاماده‌ن و هه‌مووو هه‌وڵیان بۆ بردنه‌وه‌یه‌ وه‌ له‌لایه‌كی تره‌وه‌ هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌ى ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ كراونه‌ته‌ سه‌رى كه‌ گوایه‌ هه‌ره‌شه‌ی له‌ شێروانه‌ داوه‌ ووتى من هه‌میشه‌ خۆم به‌ كوری یانه‌ و شاره‌كه‌ ده‌زانم به‌لام سبه‌ى گشت هه‌وڵێكم بۆ سه‌ركه‌وتنه‌ له‌گه‌ل زێره‌فانى

له‌به‌شێكى تری كۆنگره‌ رۆژنامه‌واننیه‌كه‌ راهێنه‌رى یانه‌ی شێروانه‌ وه‌لی كریم به‌ ده‌زگاكانى راگه‌یاند كه‌ ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی گشت هه‌وڵیكیان بۆ بردنه‌وه‌یه‌ و چوونه‌ پێشه‌وه‌ى زیاتره‌ له‌ ریزبه‌ندیه‌كه‌ هه‌روه‌ها كاپتن وه‌لی راشیگه‌یاند كه‌ ئه‌و پێویستى به‌كاتى زیاتره‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجامى باشتر به‌ده‌ست بێنێ له‌گه‌ل یانه‌كه‌ ته‌نیا ئامانجی ئه‌مسالیان مانه‌وه‌یانه‌ له‌ خوله‌كه‌

هه‌ڵمه‌ت عادل یاریزانى یانه‌ى شێروانه‌ بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن ووتی سبه‌ى ته‌نها هه‌وڵ بۆ بردنه‌وه‌ ده‌ده‌ین ئامانجمان ئاشت بونه‌وه‌ى هانده‌رانه‌ وه‌ سه‌رزنشتى راهێنه‌ری پێشووی كرد له‌وه‌ى ئازاد نه‌بوونه‌ له‌ یاری كردن به‌لام راهێنه‌رى نوێ به‌ ته‌كنیكى نوێ ئازادى زیاتری به‌ یاریزانان داوه‌ ئه‌مه‌ش وای كرده‌ له‌ چه‌ند یاری پێشوو ئاستیان به‌ره‌و پێش چووه‌

جێی ئاماژه‌یه‌ یارییه‌كه‌ له‌ هه‌فته‌ی هه‌شته‌مه‌ روژی پێنج شه‌مه‌ كاتژمێر 3:00 له‌ یاریگای شێروانه‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت

 

یارییه‌كانى تر:-

 

هه‌ولێر - هندرێن         3:00

ئارارات - کەرکووک      3:00

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure