.
110 جار بینراوە 14/2/2016 02:13 PM

بوفۆن به‌ باشترین گۆڵچی جیهان دیاری كرا



سنورميديا-داناجاف

 

گۆڤاری فرانس فۆتبووڵی فەرەنسی جیانلۆیجی بوفۆن، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی یوڤێنتۆستی وەک باشترین گۆڵپارێزی مێژوو دەستنیشانکرد.

 

گۆڤارەكه‌ راپرسییەکی ئەنجامداوە و جیانلۆیجی بوفۆن دوای بەدەستهێنانی 44%                 دەنگەکان توانیی پلەی یەکەمی باشترین گۆڵپارێز لە مێژووی تۆپی پێدا بەدەستبهێنێت،   

 بارتێز، گۆڵپارێزی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە راپرسییەکەدا 17% دەنگەکانی بەدەستهێناوە و لە پلەی دووەمە، هەرچی ئۆلیڤێر کانی گۆڵپارێزی پێشووی ئەڵمانیا و لیف یاشینی رووسین بە بەدەستهێنانی 7% دەنگەکان پلەی سێیەمیان گرتووە. 

 

ئه‌وه‌ی  چاوەڕواننەکراوه‌ لە راپرسیه‌كه‌ی گوفاری فۆتبووڵدا ئیکەر کاسیاسی ئیسپانی و گۆڵپارێزی یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی   پلەی پێنجه‌می ریزبەندییەکەدایه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure