دابه‌شكردنی مووچه‌
1271 جار بینراوە 13/2/2016 08:02 PM

به‌غدا : دڵنیای مووچه‌ ده‌دات په‌رله‌مانتارێكی كوردیش له‌باره‌ی مووچه‌ی هه‌رێم :ئەزموونەكەمان هاوشانی ئەزموونی ناتەواوی عێراق نییە".



سنور میدیا 

 سه‌باره‌ت به‌دابینكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگانه‌،حکومەت دڵنیایی‌ ده‌داته‌ فه‌رمانبه‌ران و راوێژكاری‌ دارایی‌ عه‌بادیش ده‌ڵێت: حكومه‌ت پاره‌ی‌ ته‌واوی‌ هه‌یه‌ بۆ پێدانی‌ موچه‌ به‌كارمه‌ندان و موچەخۆران دەوڵەت ، وه‌ په‌رله‌مانتارێكی كودیش ده‌ڵێت : بەراوردكردنی دۆخی چەقبەستووی هەرێمی كوردستان بە عیراق بە "مایەی نەنگی و شەرمەزاری" دەزانێت و دەڵێت: "ئەزموونەكەمان هاوشانی ئەزموونی ناتەواوی عێراق نییە". 


حكومه‌تی‌ عێراق رایگه‌یاند: له‌ رێگه‌ی‌ زیادكردنی‌ باج ‌و داهاتی‌ نا نه‌وتی ‌‌و كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی‌ ئابورییه‌وه‌، به‌ئاسانی‌ ده‌توانن بۆشاییه‌ داراییه‌كان پڕ بكه‌نه‌وه ‌‌و موچه‌ی‌ ته‌واوی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ ده‌وڵه‌ت دابین بكه‌ن.

مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری‌ دارایی‌ سه‌رۆك وه‌زیران له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: هه‌رچه‌نده‌ دابەزینی‌ نرخی‌ نه‌وت كێشه‌ی‌ دارایی‌ بۆ عێراق دروستكردوه‌، به‌ڵام حكومه‌ت پلانێكی‌ ستراتیژی‌ جێبه‌جێ‌ ده‌كات بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ بۆشاییه‌كان ‌و چاره‌سه‌ركردنی‌ دۆخه‌كه‌.

وتیشی‌:"دڵنیایی‌ ده‌دەینه‌ ته‌واوی‌ فه‌رمانبه‌ر ‌و كارمه‌ندانی‌ ده‌وڵه‌ت، كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ ئه‌مساڵدا هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ پێدانی‌ موچه‌ی‌ مانگانه‌دا نابێت ‌و حكومه‌ت ده‌توانێت به‌ئاسانی‌ موچه‌‌ و خه‌رجییه‌ پێویسته‌كان دابین بكات".

هه‌روه‌ها د. فەرهاد قادر ؛ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق؛ لەلاپەرشەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك هێرشێكی توند دەكاتە سەر حكومەتی هەرێمی كوردستان چونكە بەبڕوای ناوبراو، حكومەتی عیراق بەردەوامە لە پێدانی مووچە لەكاتی خۆیدا و گۆڕینی دوو جاری كابینەی حكومەتەكەی لە ماوەی ساڵ و نیوێكدا.


دەشڵێت: "بەردەوامی حكومەتی عێراق لە پێدانی مووچە لە كاتی خۆیدا لەلایەك و دوا لێدوانی عەبادی بۆ گۆڕینی كابینە وەزارییەكەی بۆ جاری دووەم لە ماوەی ساڵ و نیوێكدا سەرباری ئەو هەموو جیاوازییەی لە نێوان هێز و پێكهاتەكانی عێراقدا هەن لەلایەكی تر، هەموو ئەوانە دوای بەراوردكردنیان بە دۆخی چەقبەستووی سیاسی و دارایی و ئیداری لە هەرێمی كوردستان ئەو ڕاستییە ئەخەنەڕوو، كە ئەزموونەكەمان نەك هاوشانی ئەزموونی ناتەواوی عێراق نییە، بەڵكو بەراورد پێكردنیشی مایەی نەنگی و شەرمەزارییە".

 

 

 

 

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure