ميسى
113 جار بینراوە 12/2/2016 08:43 PM

میسی بووه‌ باشترین یاریزان



سنورميديا-داناجاف

 

لیۆنێل میسى ئەرجەنتینى بە باشترین یاریزانى مانگى رابردووى خولى ئیسپانیا دەستنیشان کرا.

یەکێتى تۆپى پێى ئیسپانیا، لیۆنێل میسى ئەرجەنتینى و یانەى بەرشەلۆنەى بە باشترین یاریزانى مانگى کانونى دووەمى ڕابردووى خولى  ئیسپانیا هەڵبژارد.

لە مانگى کانونى دووەم، میسى لەگەڵ بەرشەلۆنە شەش گۆڵى تۆمارکردووە، کە سیانیان  بەرامبەر یانەى گرانادا و گۆڵەکانى تریشى لە ئەتلەتیکۆ مەدرید و ئەتلەتیک بلباو و مالاگە تۆمارکردووە.

یانەى بەرشەلۆنە لە کانونى دووەم پێنج یارى لە لا لیگا ئەنجامداوە و چوار بردنەوە و یەکسانبوونێکى تۆمارکردووە، بە ٥٤ خاڵ لە پێشەنگى ریزبەندى خولەکەدایە و یارییەکى دواخراویشى هەیە، کە ١٧ى ئەم مانگە بەرامبەر خیخۆن ئەنجامى دەدات.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure