غالب مەحەمەد عەلی
357 جار بینراوە 21/5/2015 10:39 PM

غالب مەحەمەد : هۆكارەكانی خراپی بەنزین ئاشكرا دەكات




سەرۆكی لیژنەی وزە و سامانە سروشتیەكان ڕایدەگەیەنێت تێكچوونی كوالتی بەنزین بەهۆی سیانەكردنی بازیانەوەبووە 

غالب مەحەمەد عەلی سەرۆكی لیژنەی وزە و پیشەسازی و سامانە سروشتەیەكان لە پارێزگای سلێمانی بە سنور میدیای ڕاگەیاند " سێ سەرچاوەی سووتەمەنی  هەیە بۆ هەرێمی كوردستان  یەكێكیان توركیا و ئێران ئەوەی تریان پاڵەوگەكەنە ، وە دووجۆری پاڵاوگە هەیە ئەویش پاڵاو گەی یاسایی و نایاسایی , پاڵاوگەی یاسایی دوو پاڵەوگەمان هەیە , ئەویش بازبان و كەڵەك , بازیان یە ملیۆن لیتر بەنزین بەرهەم دێنێ ". 

هەروەها وتیشی " جۆركەی دیكە كە نایاسای و بێ مۆڵەتن ئەویش 151 پاڵاوگەن 26 ی لە پارێزگای سلێمانیە ئەمانە لە 2008 وە كار دەكەن بە شێوەیەكی نایاسای ،  وە ئەو بەرهەمەی لەم پاڵاوگانە دەست دەكەوێت كوالتیەكی زۆر خراپی هەیە , وە بەرهەمەكانیان ساغ دەكەنەوە لە بازارەكانی هەرێم ئەمەش وادەكات هەموو جار كولتیی بەنزین خراپ بێت". 

هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد "  بەشێكی تر خراپی كوالتی بەنزین ئەو بەنزینەیە كە  بە قاچاغی لە عیراقەوە دێتە هەرێم , وە بەشێكی تری  خراپی كوالتی بەنزین لە پارێزگای سلێمانی بۆئەوە دەگەرێتەوە كە سیانەی پاڵاوگەی بازیان كراوە  , كە گومان دەكرێت خراپی كوالتی بەنزین بووبێت لەهەفتەی ڕابردوو دل لە پارێزگای سلێمانی 

وە ڕوونیشیكردەوە " كە  لەهەفتەی ڕابردوودا بەهۆی نەهاتنی بەنزین لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەكانەوە بۆ پارێزگای سلێمانی كە پێویستی بە دوو ملیۆن و نیو لیتر بەنزین هەیە لە یەك ڕۆژدا , بۆ بەناچاری ئەو بەنزینە بەكار دەهێنن كە لە خەزانەكان ماوەتەوە ,  ئەو بەنزینەش ماوەیەك بەسەری ڕۆشتووە بەمەش هەركات بەنزین ماوەیەك مایەوە جەلاتین دروست دەكات كە كاریگەری خراپی هەیە لەسەر فلتەر ",هۆكارێكی تر گواستنەوەكەیەتی بەوەش بەو تەنكەرانە دەگوازرێنەوە كە بۆ شتی تر بەكار هاتووە بەوەش هۆكارێك دەبێت بۆ خراپ بوونی بەنزین ". 

هەروەها لە كۆتایی لێدوانەكەشی دا وتی " دەبێت بە زووترین كات چارەسەری بكرێت چونكە زەرەمەندی یەكەم هاوڵاتیە بەوەی نرخی بەنزین گرانە و خراپە و فیلپەمپەكەی ئۆتۆمبێلەكەی خراپ دەبێت و لەم بێ مووچەیەش دا . لەم هەفتەی ڕابردوودا بە هۆی خراپی بەنزینەوە سەدان ئۆتۆمبێل لەكاركەوتون .

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure