ماموستا شاهو
165 جار بینراوە 19/1/2016 03:37 PM

سێیه‌م راهێنه‌ر له‌ شێروانه‌ ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌



سنورمیدیا-داناجاف

 

راهێنه‌ری تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی شێروانه‌ ده‌ستی له‌ پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه‌ و به‌لام هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ سێیه‌مین راهێنه‌ری ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ دوای راهێنه‌ری پێشكه‌وتوان و لاوان

 

ماموستا شاهۆ راهێنه‌ری تازه‌پێگه‌یشتوانی شێروانه‌ له‌ پۆستێكدا له‌ والی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌لایه‌تی فیسبوك ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌ پۆستی راهێنه‌ری تازه‌پێگه‌یشتوانی شێروانه‌ راگه‌یاند ماموستا شاهۆ له‌ قۆناغی دووه‌م ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی تازه‌پێگه‌یشتوانی وه‌رگرت و توانی پله‌ی دووه‌م له‌ خولی نایاب بۆ تازه‌پێگه‌یشتوان به‌ده‌ست بێنێت

 

نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی مامۆستا شاهۆ

 

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌

بۆ / لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان

بابه‌ت / ده‌سله‌كار كیشانه‌وه‌

به‌ریزان هه‌میشه‌ ئامانجی من خزمه‌تكردنی وه‌رزش بوه‌ له‌هه‌ر جیگایه‌ك كه‌ كارم كردوه‌ ، به‌تایبه‌تی له‌یانه‌ی وه‌رزشی شیروانه‌ به‌پیی تواناو ئیمكانیاتی خۆم تا ئه‌وراده‌یه‌ی توانیومه‌ خزمه‌تم به‌یانه‌كه‌ كردوه‌ و هه‌میشه‌ خۆم به‌ دلسۆز و خه‌مخۆری یانه‌كه‌ زانیوه‌ ، سالانی 2008 تاكو 2010 له‌لایه‌ن ئیداره‌ی یانه‌كه‌ وه‌كو راهینه‌ری لاوانی شیروانه‌ ده‌سنیشان كرام ، پاش هه‌ول و ماندوبونیكی زۆر وه‌ به‌ پشتیوانی خوای گه‌وره‌ توانیم چه‌ندین یاریزانی لاوی باش له‌تیپی لاوانه‌وه‌ سه‌رخه‌م بۆ تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ ( منتخب ) وه‌ ئه‌وانیش خزمه‌تیكی زۆریان به‌یانه‌كه‌ كردوه‌ له‌وانه‌ ( محمد سابیر - بیلال سالح - هه‌لۆ غریب - هوشمه‌ند جبار - نه‌به‌رد حمه‌ ره‌ئوف -كارزان حبیب ...هتد) وه‌ چه‌ندین یاریزانی تر كه‌ ئیستا له‌یانه‌كانی تر یاری ده‌كه‌ن وه‌كو ( هیوا رحیم ــ پ.سلیمانی و علی محمد یانه‌ی رزگاری ) و چه‌ندین یاریزانی تریش كه‌ هه‌میشه‌ جیگای شانازین بۆ من ، دیسانه‌وه‌ وه‌رزی 2013-2014 له‌لایه‌ن ئیداره‌ی یانه‌كه‌وه‌ دوایان لیكردم بۆ دوباره‌ له‌ئه‌ستۆ گرتنی راهینه‌رایه‌تی لاوانی یانه‌كه‌ كه‌به‌هۆی ئیش و كاره‌كان و سه‌رقالی خۆمه‌وه‌ نه‌متوانی له‌كاتی خۆیدا هه‌ستم به‌و ئه‌ركه‌،،پاشان له‌وه‌رزی 2014-2015 پاش وازهینانی راهینه‌ری تازه‌پیگه‌یشتوانی یانه‌كه‌ ، دیسانه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی یانه‌ی شیروانه‌وه‌ داوایان لیكردم ببم به‌راهینه‌ری تازه‌پیگه‌یشتوانی شیروانه‌ ، هه‌رچه‌نده‌ بۆمن له‌كاتیكی دژواردا بوو به‌لام بۆ خزمه‌تكردنی یانه‌ی شیروانه‌ ئه‌و ئه‌ركه‌م قبول كرد، وه‌ خۆبه‌خشانه‌ پیش ده‌سپیگردنی قۆناغی دووه‌می خولی تازه‌پیگه‌یشتوان بووم به‌راهینه‌ری یانه‌كه‌ و ئه‌ركی راهینه‌رایه‌تی و ئه‌نجامی باش و خراپی تیپه‌كه‌م خسته‌ ئه‌ستۆی خۆم ، سه‌ره‌نجام به‌ پشتیوانی خوای گه‌وره‌ و پالپشتی ئیداره‌ی یانه‌ و فیداكاری یاریزانه‌ خۆشه‌ویسته‌كان وه‌ به‌پالپشتی راهینه‌رانی هه‌موو تیپه‌ میلیه‌كانی كه‌لار كه‌جیگای ده‌سخۆشین به‌تایبه‌تی (كاروان احمد ) ی تیپی هیرۆ وه هاوكاری و ماندوو بونی (محسن عبد الكریم) ی راهینه‌ری لاوانی یانه‌كه‌ هه‌رگیز له‌یاد ناكریت بۆ من كه‌ له‌ساتی بوون به‌ راهینه‌رمه‌وه‌ پالپشت و هاوكارم بوو تاكو یاری كۆتایی وه‌ هه‌موومان توانیمان تیپه‌كه‌ بگه‌یه‌نین به‌یاری كۆتایی وه‌ پله‌ی دوه‌می خولی نایابی تازه‌پیگه‌یشتوانی كوردستان به‌ده‌ست بهینین..

من لیره‌وه‌ سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌م كه‌ هاوكاری و پشتگیری منیان كردوه‌ ، من به‌خزمه‌تكردنم ته‌نها ئه‌ركی سه‌رشانم جیبه‌جی كردوه‌، وه‌لیره‌وه‌ به‌هه‌موان راده‌گه‌یه‌نم كه‌ده‌ستم له‌ ئه‌ركی راهینه‌رایه‌تی تازه‌پیگه‌یشتوانی شیروانه‌ كیشاوه‌ته‌وه‌ وه‌ سكرتیر و ئه‌ندامانی یانه‌كه‌م له‌ هۆكاره‌كانی ئاگادار كردوه‌ته‌وه‌ ،، له‌م ساته‌ به‌دواوه‌ دوور یان نزیك وه‌كو راهینه‌ریك هیچ په‌یوه‌ندیه‌كم به‌ تازه‌پیگه‌یشتوانی شیروانه‌وه‌ نه‌ماوه‌...

له‌گه‌ل ریزم بۆ هه‌موو لایه‌ك 

م.شاهۆ

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure