د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر
2831 جار بینراوە 19/1/2016 12:43 PM

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگایی سلێمانی نیسابی یاسایی پڕنه‌كرده‌وه‌



سنور میدیا _تایبه‌ت

ئه‌مڕۆ دانشتنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری پارێزگایی سلێمانه‌ دواخرا ، به‌هۆی پڕ نه‌كردنه‌وه‌ی نیسابی یاسای ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نیش ده‌ڵێت دانشتنی ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندی به‌ژیانی خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌بوو . 

سێوه‌ خدر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگایی سلێمانی به‌ سنور میدیایی ڕاگه‌یاند ، ئه‌مڕۆ 11 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن كه‌ ( حه‌وتی گۆڕان به‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ، و دوو یه‌كێتی جێگری ئه‌نجومه‌ن ، و دوو یه‌كگرتوو به‌ سكرتێری ئه‌نجومه‌ن ) ئاماده‌بوون و ئه‌وانی تر بایكۆتیان كرد ، بۆیه‌ به‌هۆی پڕنه‌كردنه‌وه‌ی نیسابی یاسای دانشتنی ئه‌نجومه‌ن دواخرا بۆهه‌فته‌یه‌كی تر. 

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ د. هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگایی سلێمانی به‌ سنور میدیایی ڕأگه‌یاند ، زۆر ئاسایه‌ به‌پێی په‌یڕه‌وه‌كه‌  ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن نیساب ته‌واو نه‌كه‌ن ، به‌ڵام ده‌بێت هۆكارێك هه‌بێت .

وتیشی ، هیچ كه‌س داوای نه‌كردوه‌ شتێك بخرێته‌ ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌كه‌ ، و له‌ 14ی مانگه‌وه‌ ئه‌جێنداكه‌یان دراوه‌تێ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ژیانی خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌یه‌ .

له‌وانه‌ ئه‌و شوێنانه‌ی كاره‌بای هه‌یه‌ ، و سه‌عاتیان نیه‌ ، یه‌كلا بكرێته‌وه‌ پێوه‌ریان بۆ دابنرێت و داهات بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت و زیاده‌ڕه‌وی و به‌هه‌ده‌ردان نه‌مێنێت .

وه‌ بڕیاری كردنه‌وه‌ی هۆبه‌یه‌كی زانیاری به‌وه‌ی ده‌بێت زانیاری بگاته‌ به‌هه‌موو خه‌ڵك ، كه‌ یاسایی ژماره‌ی 11ی په‌رله‌مان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین .

وه‌ ده‌یان خۆپیشاندان له‌ باوه‌نور كراوه‌ بۆ گۆڕینی ناوی ناحیه‌كه‌یان له‌ پێبازه‌وه‌ بۆ باوه‌نوور و ئه‌م سێ داواكاریه‌ بووه‌ كه‌ داوای خه‌ڵك بووه‌ و هه‌موو ڕێكاره‌ یاسایه‌كانی بڕی بووه‌ .

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وتیشی ، سه‌رۆكی فراكسیۆن بۆی هه‌یه‌ پێش 24 كاتژمێر بابه‌تێكی تازه‌ بخاته‌ ناو ئه‌جێندای كۆبوونه‌ه‌، و به‌ڵام هیچ سه‌رۆكی فراكسیۆنێك هیچ داوی نه‌كردوه‌ ،و ئیمه‌ پشتگیری داواكانی خه‌ڵكین و به‌ڕاشكاوانه‌ وتوه‌مانه‌ به‌پێی په‌یڕه‌ و كۆبوونه‌وه‌كه‌مان كردوه‌ ، هه‌ر به‌پێ په‌یره‌وه‌ هه‌ڵمانگرووته‌وه‌. 

 

ڕێكه‌وت زه‌كی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌سنور میدیایی  ڕاگه‌یاند ،ئه‌مڕۆ ئێمه‌ له‌هه‌موو فراكسیۆنه‌جیاوازه‌كان (له‌ گۆڕان و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ و شۆسیالیست و پارتی ، مه‌سیحیه‌كان ) بایكۆتی دانشتنی ئه‌نجومه‌نمان كرد . 

 

وتیشی ، ناكرێت له‌م دۆخه‌دا كه‌ فه‌رمانبه‌ران موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ و بایكۆی ده‌وام ده‌كه‌ن، ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر پرسێكی لاوه‌كی كۆبێته‌وه‌ ئه‌ویش گۆڕینی ناوی ناحیه‌ی باوه‌نوره‌ بۆ پێباز.

 

 

 

174691912016_12540064_n.jpg

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure