تیپه‌كانی كفری
89 جار بینراوە 16/1/2016 08:50 PM

تیپه‌كانى گه‌رمیان به‌ یارى دۆستانه‌ خۆیان ئاماده‌ ده‌كه‌ن



ره‌فعه‌ت محه‌مه‌د _ كفرى 

به‌مه‌به‌ستى خۆ ئاماده‌بوونیان بۆ یارییه‌كانى خووله‌كانى تیپه‌ میللییه‌كانى كفرى وكه‌لار . كاژێر 3 پاش نیوه‌رۆى چوارشه‌ممه‌ 13/1/2016 .هه‌ردوو تیپى شاڵاوى ( كفرى) و (پێشمه‌رگه‌ى كه‌لار ) له‌ یارییه‌كى دۆستانه‌ به‌ یه‌كگه‌یشتن له‌ یاریگاى شه‌هید مام جه‌لال مه‌سۆیی له‌ شارى كفرى  .


له‌و یارییه‌دا سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ى له‌ هه‌ردوو تیپ كۆمه‌ڵێ یاریزانى پێكهاته‌ى یه‌كه‌م  به‌شدار نه‌بوون , به‌ڵام هه‌ردوولا ئاست به‌رزێكى باشیان نیشاندا وكۆمه‌ڵى هه‌لى تۆماركردنى گۆڵیان له‌ ده‌ستدا تا خووله‌كى 19 یاریزان ئه‌ریوان حه‌سه‌ن گۆڵى یه‌كه‌مى بۆ شاڵاو تۆمار كرد له‌ به‌رامبه‌ردا پێشمه‌رگه‌ى كه‌لار كۆڵیان نه‌دا وبه‌رده‌وامبوون له‌ هێرشكردن بۆ تۆماركردنى گۆڵى یه‌كسانبوون . 


له‌ گێمى دووه‌مدا ئاستى پێشمه‌رگه‌ى كه‌لار باشتر ده‌بینرا تا له‌ خووله‌كى 82 یاریزان سه‌ركه‌وت جمعه‌ توانى به‌ لێدانێكى به‌ هێز گۆڵى یه‌كسانبوونى بۆ تیپى میوان تۆمار كرد .   


له‌ كۆتایى یارییه‌كه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ باسم سه‌مه‌د ڕاهێنه‌ر تیپى شاڵاو و یاریزان كه‌یوان عه‌بدولقادر یاریزانى پێشمه‌رگه‌ى كه‌لار له‌ لێدوانێكدا بۆ (  سنوور میدیا ) . جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌نجامدانى ئه‌م یاریه‌ دۆستانانه‌ سوودێكى باشى ده‌بێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى یاریزانه‌كانیان و هه‌لێكى باشه‌ بۆ خوئامادبوونیان بو خووله‌كانى داهاتووى تیپه‌ میللیه‌كانى كفرى وكه‌لار .

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure