ئهفیرۆ |
630 جار بینراوە |
14/1/2016 05:01 PM |
|
خوشه‌كه‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ هاته ده‌نگ
سنور میدیا
كاتیا ئه‌ڤێرۆ خوشكی كریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبه‌ری پۆرتوگالی و یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی به توندی ڕه‌خنه له‌و كه‌سانه ئه‌گرێت كه په‌یكه‌ری كریستیان ڕۆناڵدۆیان شكاند له پورتوگال.
ئهڤێرۆی خوشكی ڕۆنالدۆ له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی ره‌خنه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌و كه‌سانه كردووه كه له‌سه‌ر په‌یكه‌ری رۆناڵدۆ له شاری مادێرای پۆرتوگال ناوی لیۆنێل مێسی هێرشبه‌ری ئارجێنتنی و یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانییان نووسیوه.
خوشكه‌كه‌ی كریستیانۆ ده‌ڵێ "هه‌ندێك كه‌س شایه‌نی ئه‌وه نین له مادێرا بژین و ده‌بێت له وڵاتی سوریا بژین"
كاتیا ده‌ڵێ "داوای لێبووردن له‌و خه‌ڵكانه ده‌كه‌م كه وڵاته‌كانیان رووبه‌رووی جه‌نگ بووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س شایه‌نی ئه‌وه نین له‌سه‌ر زه‌وی بژین".
ئه‌مه له كاتێكدایه دووشه‌ممه‌ی رابردوو مێسی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری ساڵی 2015ی پێبه‌خشرا، كه ئه‌مه‌ش بۆ پێنجه‌مین جاره ئه‌و ناسناوه ده‌بێته به‌شی یاریزانه ئارجێنتینییهكه.و له دوای ئه‌وه كۆمه‌لێك كه‌س له پورتوگال هێرشیان كرده سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه‌ی ڕۆنالدۆو له شوێنی ناوی میسیان نوسی.