. |
105 جار بینراوە |
6/1/2016 08:35 PM |
|
ریزبه‌ندی باشترین یانه‌كانی وڵاتانی عەرەب راگه‌ینرا..بزانه هه‌ولێر له چ پله‌یه‌كه؟
سنورميديا-داناجاف
یانه‌ی هه‌ولێری به‌شدار له خولی نایابی عیراق له ریزبه‌ندی نوێی یانه‌كانی وولاتانی عه‌ره‌ب و رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست له پله‌ی 21ی ریزبه‌ندییه‌كه ده‌بینرێت
گۆڤاری (فۆربس رۆژهەڵاتی ناوڕاست)ناوی 30 باشترین یانەی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستنیشانكردووە، ریزبه‌ندییه‌كه له‌سه‌ر دانانی چه‌ند پیوه‌رێك بووه بە دانانی چەند پێوەرێك بووه وەك پلەی یانەكان له ریزبەندی جیهانی یه‌كێتی تۆپی پێ و ئەو پلەی كە یانەكە لە وەرزی رابردوو لە خولی وڵاتەكەی بە دەستی هێناوە و بەهێزی خولی وڵاتەكەی له پاله‌وانیه‌تیه‌كان
لەم لیستەدا یانەی زه‌مالی میسری له پله‌ی یه‌كه‌مداییه‌و یانه‌ی هەولێر لە پلەی 21یەمی باشترین یانەكانی وڵاتانی عەرەبی و رۆژهەلاتی ناوەڕاست دێت، كە ریزبەندیەكە بەمشێوەیە.
1-یانەی زەمال میسر
2- یانەی هیلال سعودیە
3- یانەی كوەێت كوەێتی
4- یانەی ئەهلی میسری
5- یانەی نەسری سعودی
6- یانەی عەین-ی ئیماراتی
7- یانەی نەجم ریازی ساحلی تونسی
8- یانەی وەفاق سەتیف جەزائیری
9- یانەی تەرجی ریازی تونسی
10- یانەی قادسیە كوەێتی
11- یانەی سەد فەتەری
12- یانەی ئەهلی سعودی
13- یانەی ئیتحاد-ی سعودی
14- یانەی هیلال سودانی
15- یانەی ریازی سفاقسی تونسی
16- یانەی شەباب سعودی
17- یانەی لخویا قەتەری
18- یانەی رەجا بیزاوی مەغربی
19- یانەی نەجمەی لوبنانی
20- یانەی جەزیرە ئیماراتی
21- یانەی هەولێر
22- یانەی جەیش قەتەری
23- یانەی فەنجا شانشینی عوممان
24- یانەی بەنزرەتی تونسی
25- یانەی ئەهلی ئیماراتی
26- یانەی حەد-ی بەحرێنی
27- یانەی ئەهلی بەنغازی لیبی
28- یانەی دفاع حەسنی جدیدی مەغربی
29- یانەی قەستەنتینی تونسی
30- یانەی سەفا-ی لوبنانی.
جێگەی باسە لە دواین ریزبەندی یەكێتی تۆپی پێی جیهانی بۆ مێژوو و ئامار لە ساڵی 2014 یانەی هەولێر لە پلەی 202 باشترین 500 یانەی جیهان دێت، كە وا بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو ئاماری باشترین یانەكانی جیهان لە ساڵی 2015 دەربچێت.