عه‌دنان كۆچه‌ری |
5156 جار بینراوە |
19/12/2015 08:00 PM |
|
ته‌واوی نهێنی وئامانجی پرۆژه ده‌وڵه‌ته نوێیه‌كه‌ی توركیا و سعودیه به سه‌رۆكایه‌تی بارزانی ئاشكرا ده‌كات
سنور میدیا _ تایبه‌ت
له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت دا شاره‌زایه‌كی ئاسایش و هه‌واڵگری ده‌ڵێت پرۆژه‌ی توركیا و سعودیه و پارتی بۆ دروست كردنی ده‌وڵه‌تێكی سوونی كوردی عه‌ره‌بیه.
عه‌دنان کۆچه‌ر خۆێندکاری دکتۆرا له‌بواری ئاسایش و هه‌واڵگه‌ری له‌بریتانیا له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تی سنور میدیا دا سه‌باره‌ت به هاتنی صوپای توركیا بۆ خاكی هه‌رێم ڕایگه‌یاند ، دياره توركیا هه‌ر خۆی به‌ته‌نیا ئه‌و پلانه‌ی دانهڕۆشتوه به‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك هێزی زۆری لهوشوێنی دیاری كرا و حه‌ساسی یه‌كلا كه‌ره‌وه دابنێـت دیاره پلانه‌كه توركیا و سعودیا و تا حه‌دێك قه‌ته‌ر و پارتی به‌سه‌رۆكایه‌تی بارزانی به‌شداربووه .
وتیشی ، پارتی له دووشت دهدرسێت له‌وه‌ی تاڕاده‌یه‌ك جه‌ماوه‌ری له‌گه‌ڵ نه‌ماوه ، و وه‌پارتی له زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كانی مه‌خمور و موصڵ و شه‌نگال و ناوچه‌كانی تری نزیك خۆی شكستی هێناوه ، و هێزه‌كه‌ی هه‌ڵهاتووه .
ئاشكرای كرد ، ئێستا پارتی له‌گه‌ڵ توركیا به‌هاوبه‌شی ده‌یانه‌وێـت ، له‌وه‌ی ئێستا هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی توركمانی له‌ده‌وری موصڵ دروست بێـتو ده‌بێته سه‌ر ئێشه بۆپارتی ، بۆدهیهوێت 97 به‌هێنانی هێزی توركی دوباره بكاته‌وه له‌وه‌ی ئه‌وكات دژی یه‌كێتی هێنایی .
ئاشكراشی كرد ، ئامانجێكی تری پارتی له‌وه‌ی ترسی له تهعاتوفیی خه‌ڵكی شه‌نگال هه‌یه بۆ هه‌په‌گه و هێزه‌كانی په‌كه‌كه له‌و ناوچه‌یه بۆئه‌وه‌ی ببێته فشارێك بۆسه‌ر ئه‌وناوچانه‌ی له‌ڕۆژئاوا نه‌وتی لێیه.
وتیشی ، ئامانجێكی تری پارتی ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا له‌هه‌رێم دروست كردوه كه‌بارزانی تاوانباری سه‌ره‌كیه له‌تێكدانی ڕه‌وشی ئێستای كوردستان ، ئه‌وه‌یه كه ماوه‌یه‌كی دیاری كراوی ئهوڕهوشه وابڕوات و عیراق و هه‌رێمی كوردستان هیچ گفتوگۆیه‌ك نه‌كه‌ن و نه‌گه‌نه هیچ هاوبهشیهك و پارتی ده‌یه‌وێت هێنانی ئه‌م صوپایه مه‌به‌ستی دوركه‌وتنه‌وه‌یه له‌عیراق به‌پێێ پلانی هاوبه‌شی توركیا و سعودیا .
ڕاشی گه‌یاند ، سوننه‌كان ئێستا خاوه‌نی سێ پرۆژه‌ن یه‌كێك له پرۆژه‌كان سوونه‌كان داوای سه‌ربه‌خۆی ده‌كه‌ن له‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێكی كوردی عه‌ره‌بی سوونه دروست بكه‌ن به به‌رامبه‌ر هه‌رێمێكی شیعی عیراقی .
وه‌ئه‌م هه‌رێمه سوونیه كوردیه عه‌ره‌بیه ئه‌مه بیرۆكه‌ی كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی عه‌ره‌بی عیراقی یه له‌لایه‌ن سعودیه‌وه به‌گرنگی وه‌رگیراوه .
وتیشی ، له‌هه‌مان كاتدا له‌م پرۆژه‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وت هه‌یه ته‌نها بۆخودی بارزانیه و بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌تی ،بۆكورد هیچی تێدانیه ،وه ئایه ئه‌م پرۆژه‌یه سه‌ركه‌وتو ده‌بێت یان نا شتێكی تره .
ئهویاریهی ئێستا سه‌رۆكی پارتی له ناوچه‌كه ده‌یكات تائێستا به‌شه‌كی تری كه گۆڕان و یه‌كێتی و ئێران و ڕووسیا وهیچ شتێكیان نه‌كردوه ، ئه‌وه‌ی هه‌یه كه پارتی و توركیا‌و سعودیه ده‌یكات ته‌نها ختوه ئه‌وانه بۆیه ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ڕه‌دفعل بكه‌ن.
ئاشكراشی كرد ئه‌و پرۆژه‌یه ماوه‌ی ساڵێك خه‌ریكن بیرۆكه‌ی به‌حرێن و سعودیه و توركیاش پێی ئاسایه و پێیوایه ئه‌م بیرۆكه‌یه خزمه‌تی ئهك پارتی و ئیسلامی میانڕه‌و ده‌كات .
سه‌باره‌ت به‌شه‌ڕی توركیا و په‌كه‌كه وتی ، خۆی توركیا به‌شێك نیه له‌وه ئه‌وه‌ی بارزانی ده‌یكات لۆبێكه بۆ سه‌ر توركیا به‌وه‌ی هه‌وڵ ده‌دات به قه‌ناعه‌ت هێنانی توركیا له‌وه‌ی كهپهكهكهشهڕێ توركیا ده‌كات و ده‌زانێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌رهێنانی ناتوانێت جارێكی تر ئه‌وناوچانه پارتی دسه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌بێـت و
بهسهریانی هێنا.
له‌درێژه‌ی قسه‌كانی دا وتیشی ، بارزانی ده‌زانێت كه جارێكی تر خه‌ڵكی شه‌نگال نابنه‌وه به‌پارتی و بۆیه بارزانی به‌دوای ئه‌ڵته‌رناتیڤ ده‌گه‌ڕێت ، له‌وه‌ی توركیا هێز بێنێته ناوچه‌ی تهلهعفهروشهنگال موصڵ و له‌وێ هێز دابنێت و به‌بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه هێزی حه‌شدی توركمانی دروست ده‌بێت ، وه پارتیدهیهوێت به‌هێنانی صوپای توركیا په‌كه‌كه له‌و ناوچه‌یه ده‌ربكه‌ن.
كۆچه‌ری وتیشی ، ئه‌وه یاریه‌ی توركیا ده‌یكات دوولایه‌نه لایه‌نی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه ڕووسیا ئهسفتاز ئه‌كات ، له‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌ماوه‌كانی ڕابردوو كرا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ت ، وه لایه‌نی دووه‌م ئه‌مریكا نایه‌وێت خۆی به‌و داخل بوونه‌و و نه‌بوونه سه‌رقاڵ بكات چونكه ئه‌مریكا پلانه‌كان و ستراتجی به‌بێ توركیا له ناوچه‌كه ئه‌نجام ده‌دات .
جه‌ختیشی كرده‌وه ، هه‌موو ئه‌و مكیاج سیاسیه‌ی بارزانی بۆ توركیا و ئۆردوگان ده‌یكات و خۆی وه‌كو پیاوه توركیاههڵسوكهوت ده‌كات هه‌موو سیاسه‌تمه‌دارانیش ده‌زانن ئه‌مریكا خۆی له‌م پلانه نه‌داوه ، و چونكه ئه‌مریكا پلانه‌كانی له‌ڕۆژ ئاوا و باكور و ته‌نانه‌ت باشوریش به شێوه‌ی خۆی یاریه‌كه ده‌كات .
له كۆتایشدا ڕوونی كردوه ، پارتی به‌ماوه‌یه‌كی تر پارتی بۆدواوه نه‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و مامهحهمهیهی بۆ توركیا ده‌یكات له ئاستینێو ده‌وڵه‌تی سیقه له‌ده‌ست ده‌دات.