سنور میدیا
10053 جار بینراوە 19/12/2015 02:16 PM

بۆیه‌كه‌مجار بناغه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی نوێی سوونه‌ ئاشكرا ده‌كات



سنور میدیا _ تایبه‌ت

له‌ئێستا هه‌ریه‌ك له‌پارتی وسعودیا و توركیا و ئه‌مریكا سه‌رقاڵی دروست كردنی پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی نوێی سووننه‌ مه‌زهه‌بن له‌سه‌ر خاكی هه‌رێم  و بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه‌ ، و یه‌كێتیش هه‌وڵه‌كانی چڕكردوه‌ته‌وه‌ بۆ شكستی ئه‌و پرۆژه‌.


سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تی ناو یه‌كێتی  تایبه‌ت به‌ سنور میدیایی ڕاگه‌یاند ، له‌ئێستا هه‌ریه‌ك له‌پارتی و توركیاو ئه‌مریكا و سعودیه‌ سه‌رقاڵی تاوتوێ كردنی پرۆژه‌یه‌كی نوێن بۆ دروست كردنی ده‌وڵه‌تێكی سووننه‌ مه‌زهه‌ب .

 

وتیشی ، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌ هه‌ریه‌ك له‌پارێزگای موصڵ و هه‌ولێر و دهۆك و كه‌ركوك و تاوه‌كو نه‌وتی شیواشۆكیش ده‌گرێته‌وه‌ ، جگه‌ له‌ پارێزگایی سلێمانی .

 

ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئاشكراشی كرد ،  دووسه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م مانگه‌ی بارزانی بۆ  سعودییەو توركیای ،و كۆبوونه‌وه‌ی  لەگەڵ شا سەلمان پاشای سعودییەو رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا بۆ ئه‌و پرسه‌ بووه‌ .  

 

ئاشكراشی كرد بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ، هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونەوەیه‌كی گرنگ بۆتاوتوێكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌  بە بەشداری پارتی دیموكراتی كوردستان‌و سەركردەكانی سوننەی عێراق‌و نوێنەری ئەمریكاو توركیاو سعودییە لەشاری هەولێر بەرێوەدەچێت.

 

پێشتریش به‌هرۆز گه‌ڵاڵه‌ی نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌توركیا ڕایگه‌یاندبوو یه‌كێتی ئاگاداری سه‌ردانه‌كانی بارزانی بۆ توركیا و سعودیه‌ نه‌بووه‌.

 

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی ، یه‌كێتی ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته‌یه‌ له‌ڕێگه‌ی ده‌زگای زانیاریه‌وه‌ ، چونكه‌ پارتی هیچ پرسێكی به‌یه‌كێتی نه‌كردوه‌ ،ئاگاداریشی نه‌كردوه‌ته‌وه‌ له‌ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌.

 

ئاشكراشی كرد ، له‌ ئێستا ئه‌وباڵه‌ی یه‌كێتی  كه‌ دوره‌ له‌پارتیه‌وه‌ سه‌رقاڵی چه‌نیدن گفتوگۆ و دانشتتن بۆئه‌وه‌ی ئه‌وپرۆژه‌یه‌ شكست پێبێنن چونكه‌ پێیان وایه‌ ، ئه‌وه‌ گه‌وره‌ترن مه‌ترسی بۆ سه‌ر شكستی دۆزی كورد له‌هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان ، و شۆڕشی باكور و ڕۆژ ئاوا.

 

سنور میدیا ئه‌وه‌ شی زانیوه‌ به‌شێك له‌و ڕاگه‌یاندنی هه‌رێم ئاگادارن له‌و پرۆژه‌یه‌ و به‌هۆی نزیك بوونیان له‌پارتی هیچ قسه‌ و باسێكی له‌سه‌ر ناكه‌ن. 

 

سنور میدیا زانیاری نوێ و چاوپێكه‌وتنێكی نوێ ده‌خاته‌ ڕوو ئه‌مشه‌و 

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure