به‌نزینخانه‌
4429 جار بینراوە 18/12/2015 08:50 PM

نرخی به‌نزین به‌ڕێژه‌یه‌كی باش دائه‌به‌زێنرێت بۆ خوار ئه‌م نرخه‌



سنور میدیا _ تایبه‌ت 

خاوه‌نی به‌نزینخانه‌كه‌ی سه‌یدصادق ، ده‌ڵێت گه‌رحكومه‌ت هاوكاریمان بكاته‌ له‌ته‌واوی شاره‌كان به‌نزین به‌ 600 دینار ده‌فرۆشین و تاپێشمان بكرێت نرخه‌كه‌ی دا ئه‌به‌زێنین ، و به‌رپرسی لیژنه‌ی سامانه‌ سروشتیه‌كانیش ده‌ڵێت ئێمه‌ پاڵپشتیمان كردوه‌ ، هه‌وڵ ده‌ده‌ین نرخه‌كه‌ له‌ 600 دینار كه‌متر بفرۆشرێت. 

سه‌ردار حه‌سه‌ن صۆفی خاوه‌ن به‌نزینخانه‌كه‌ی سه‌یدصادق تایبه‌ت به‌ سنور میدیایی راگه‌یاند ، له‌ئێستا ئێمه‌ به‌نزین به‌ نرخی 600 دینار ده‌فرۆشین له‌ به‌نزینخانه‌ی سه‌رده‌م له‌ سه‌یدصادق و ڕه‌هه‌ند له‌ دووكان و چه‌ند به‌نزینخانه‌یه‌كی تر كه‌ ئێمه‌ به‌نزینه‌كه‌ی بۆدابین ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی به‌و نرخه‌ بیفرۆشیت ئه‌وانیش له‌ هه‌ڵه‌بجه‌  و پێنجوێن و خه‌له‌كانن.

 

وتیشی ، گه‌ر حكومه‌ت هاوكاریمان بكات و گرفتمان بۆ دروست نه‌كات ئاماده‌ین بۆ ته‌واوی شاره‌كانی هه‌رێم به‌نزین به‌و نرخه‌ و به‌كوالیتیه‌كی زۆرباش دابین ده‌كه‌ین  ، و تاپێمان بكرێت نرخه‌كه‌ی دا ئه‌به‌زێنین .

له‌و باریه‌وه‌ د. غالب محەمەد سەرۆکی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتییەکان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی  سنور میدیایی ڕایگەیاند ، دوای ئەوەی ( سه‌ردار حه‌سه‌ن )  نرخی بەنزین ھەرزانکرا بۆ ٦٥٠دینار، زۆربەی بەنزینخانەکانی دیکە ناچاربوون نرخەکانیان کەمبکەنەوە ، وه‌  ئێمه‌ به‌به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندیمان پێوه‌كردوه‌ و هاوكاری و پاڵپشتیمان كردوه‌ ، و ئێستاش هاوكاری ده‌كه‌ین له‌دابه‌زینی زیاتر .

 

وتیشی ، ئێستا ھەر لەلایەن ئەو بازرگانەوە، لەسەیدسادق و چەند ناوچەیەکی دەرەوەی سلێمانی لیترێک بەنزین بە٦٠٠دینار دەفرۆشێت، گەشبینین بەوەی کەئەمجارەش کۆمەڵێک کۆمپانیای تر نرخی بەنزینەکانیان زیاتر دابەزێنن، و ئێمه‌ش به‌به‌رده‌وامی هاوكاری ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی بتوانین نرخی به‌نزین له‌ (600) دینار كه‌متر بفرۆشین. 

 

لەبارەی ئەوەی ئایا بۆ لەناو سەنتەری شاری سلێمانی بەنزین بە٦٠٠دینار نافرۆشرێت، سەرۆکی لیژنەی وزە وسەرچاوە سروشتییەکان ئاماژەی بەوەدا کە کۆمپانیاو بەنزینخانەکانی ناو شاری سلێمانیش دەتوانن بەو نرخە یان ھەرزانتر بیفرۆشن و کەوتۆتەوە سەر بڕیاری خۆیان، وتیشی:"ئەو بازرگانە بەنیازە بەنزین بۆ سلێمانیش بھێنێت، بەڵام گەڕاوە و بەنزینخانەی دەست نەکەوتووە، ئەگەر بەنزینخانەی دەستبکەوێت لەڕێگەی ئەوێوە دەیفرۆشێت بەو نرخە ٦٠٠دینار".


غالیب محەمەد گەشبینی خۆشی نیشاندا بەوەی، پرۆسەی رکابەریکردنی ھەرزانفرۆشتنی بەنزین سودی بۆ ھاوڵاتیان زیادتربێت، دەشڵێت ، وەک چۆن ئەو رکابەرییە لەسلێمانی دروستبوو، ئەگەری ھەیە ئەمجارەش ئەو رکابەرییە دروست ببێتەوە، نرخی بەنزین لەناو سلێمانیش بۆ لیترێک بگاتە ٦٠٠دینار". 

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure