پاره‌ی عیراقی |
2256 جار بینراوە |
12/12/2015 08:43 PM |
|
ڕاپۆتێك له باره‌ی باشتر كردنی ئابووری خه‌ڵك و حكومه‌ت قبوڵ كرا
سنور میدیا
له ڕاپۆرتێكی دوو ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ست پاكی ڕایده‌گه‌یه‌نن ، ئێمه لە راپۆرتەکە ئامانجمان زيادكردنی داهاته بۆ حكومه‌ت له رێگای چه‌ندين سێكتهرەوە كه له رابردوودا فه‌رامۆش كرابوون و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجيی له زۆر بوار كه به‌هه‌ده‌ردانی تێدا بووه
گۆران ئازاد و فرسه‌ت صۆفی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان ، له ئاماده‌كردنی ڕأپۆرتێكدا ڕایده‌گه‌یه‌نن ، دوای زياتر له (٨) هەشت هه‌فته سه‌ردان و به‌دواداچوون و كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام به مه‌به‌ستی زيادكردنی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجيی،ئه‌م راپۆرته‌مان ئاماده كرد و لە١١/٨ وەک سەرەتايەک بڵاومان کردەوە دواتر دەوڵەمەندمان کرد.ئەمڕۆ کۆی ڕاپۆرتەکە بڵاو دەکەينەوە،به‌خۆشحاڵييه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازييهكی گه‌رمی لێكردوە و بە فەرمی وەريان گرت.
هه‌روه‌ها ڕاشی ده‌گه‌یه‌نن ، ئێمه لە راپۆرتەکە ئامانجمان زيادكردنی داهاته بۆ حكومه‌ت له رێگای چه‌ندين سێكتهرەوە كه له رابردوودا فه‌رامۆش كرابوون و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجيی له زۆر بوار كه به‌هه‌ده‌ردانی تێدا بووه. هه‌روه‌ها چه‌ندين پێشنيار بۆ باشتركردنی دۆخی ئابووری حكومه‌ت به گشتی و خه‌ڵك به‌تايبه‌تی.
ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ده‌ست پاكی ئاشكراشی ده‌كه‌ن ، چاوه‌ڕێين له ئاينده‌ی نزيك کۆمەڵێک بڕياڕ دەربچێت هه‌ندێكی ئێستا بکەوێتە جێبەجێ کردن و ههندێكيشی له ئاينده،وە حکومەت خۆشيان پڕۆژە و ئيرادەيان هەيە بۆ چاکسازی بە هاوکاری وەزارەتی دارايی و سەرۆکايەتی حکومەت...ئێمە سەرەڕای هەندێ هەرەشە هەربەردەوام بوين چونکە دەزانين چاکسازی ئازاری هەيە،دەزانين هەندێ کەس تا ئەو شوێنە لەگەڵ چاکسازين کە خۆيان ناگرێتەوە٠
ئاماژه‌ی به‌وه‌شیان كردوه ، جگە لەمە ئێمە تێبينيمان لەسەر هەندێ پێشنيار و بڕياری حکومەت هەبوە و لە شوێنی خۆیدا قسەمان کردوە چونکە باوەڕمان وايە ژووری کۆبونەوە تايبەتيەکان شوێنی بەرگری سەرەکیيە لە چاکسازی و مافی خەڵک،بۆيە لەوێ قسە و سەرنجمان داوە٠
گۆران ئازاد و فرسه‌ت صۆفی ڕوونیشی ده‌كه‌ن ،بنەمای پێشنيارەکانی ئێمە چەسپاندنی شەفافيەتە لە داهات بە گشتی و بە تايبەت لە بواری نەوت،وە دادپەروەری لە دابەشکردنی داهات،ڕێگری لە بەهەدەر دان و گەندەڵی٠لە کۆتايی دا پێمان وايە بۆ چاکسازی ئابووری و دارايی ڕيشەيی پێويستمان بە ئاشتەوای سياسی و چالاک بوونی پەرلەمان هەيە چونکە پێويستمان بە هەمواری هەندێ ياساو دەرکردنی ياسای نوێ هەيە پێويستمان بە چالاک بونی حکومەتە ئەمەش لەڕێگای گفتوگۆ و يەکتر قبوڵ کردن و قوربانی دان دەبێت، بە پێچەوانەوە مەترسیە ئابوری و سياسيەکان زۆرگەورە و جدين بۆ سەر هەرێم هاوشانی گەورەيی دەرفەتەکان.
له كۆتایشدا ده‌ڵێن ، سوپاس بۆ هه‌موو ئەو كه‌س و لايه‌نانه‌ی كه هاوكارمان بوون له پێدانی زانياری و ئاسان کار بون بۆ کارەکانمان و خۆبەخشانە دەيەها بەڵگە و نوسراويان لەسەر گەندەڵی پێشکەش کردين،سوپاسی تایبەت بۆ فه‌رمانبه‌ر (كارزان حه‌سه‌ن-سكرتێری ليژنه‌ی ياسايی له په‌رله‌مان) كه ماندوو بوو له‌گه‌ڵمان بۆ نووسينی ئه‌م راپۆرته.. ٠فرست صوفی گۆران ئازادئەندامانی لێژنەی دەست پاکی لە پەرلەمانی کوردستان