. |
653 جار بینراوە |
29/11/2015 09:39 PM |
|
مه‌ترسیه گه‌وره‌كه‌ی سه‌ر زه‌وی ئاشكراده‌كرێت
رۆژنامه‌ی ئه‌مریكای نیویۆرك تایمز له‌راپۆرتێكیدا جیهان له‌كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی ژینگهیدایهو باس له‌ئاستی به‌رزی كۆنفرانسی جیهانی گۆڕانكاریه هه‌رێمیه‌كان ده‌كات كه سبه‌ینێ دوو شه‌ممه له‌پاریس ده‌ست پێده‌كات .
به‌پێی راپۆرتی ئه‌و رۆژنامه ئه‌مریكیه ، شاری پاریس سبه‌ینێ دوو شه‌ممه میوانداری گه‌وره‌ترین دانیشتنی سه‌رانی وڵاتانی جیهان ده‌كات له‌ژێرناوی " گۆڕنكاریه هه‌رێمیه‌كان " كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر گۆڕانكاریه جوگرافیه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
كۆنفرانسی گۆڕانكاریه هه‌رێمیه‌كان له‌ساڵی 1992ه‌وه به پشتیوانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شاری ریودی جانێرۆی به‌ڕازیله‌وه ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردوه‌و 150 وڵات تیایدا به‌شداربوون . و هه‌مووان رێككه‌وتوون كهههنگاوی پێویست بۆ رێگریكردن له مرۆڤایه‌تی له‌به‌رامبه‌ر پیسكردنی ئاو‌و هه‌وادا بنرێت و جیهان له ئاكامه مه‌ترسیداره‌كانی ئاگادار بكرێنه‌وه .
له‌دوای كۆنفرانسی ریودی جانێرۆ، چه‌ند دانیشتنێكی تر له‌وباره‌یه‌وه ئه‌نجامدران، به‌ڵام هیچ كامیان نه‌یانتوانی به‌پێویست هه‌نگاوه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن ، بڵاووبوونه‌وه‌ی دوكه‌ڵ و گازه خنكێنه‌ره‌كانی كارگه و ناوچه پیشه‌سازیه‌كانی رۆژ له‌دوای رۆژ مه‌ترسیه‌كانیان بۆ سه‌ر زه‌وی زیاتر ده‌بێت .
هه‌ربه‌پێی راپۆرته‌كه‌ی نیویۆرك تایمز ، ساڵ به‌ساڵ پله‌ی گه‌رمای زه‌وی رووی له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه و به‌شێوه‌یه‌ك مه‌ترسیداره كه توانای كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌سته‌م بووه ،به‌شێوه‌یه‌ك به‌فره‌كان ده‌توێنه‌وه‌و وشكه ساڵی چه‌ندین ناوچه و بهردهوامیهكهی و مردنی دورگه مهرجانیهكان و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریاكان و چه‌ندین رووداوی سروشتی تر هه‌ڕه‌شه گه‌وره‌كه پێكده‌هێنن .
له‌دانیشتنه‌كه‌ی پاریس ، ژماره‌ی وڵاته به‌شداربووه‌كان بۆ 196 وڵات به‌رزده‌بێته‌وه‌و به‌پێی بۆچوونی فاتج بیرۆڵ سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه له‌یه‌كه‌م كۆنفرانسه‌وه كه‌له ریودی جانیرۆ ئه‌نجامدرا ، تاكو دواهه‌مینیان له‌شاری گۆبنهاگن بوو له‌ساڵی 2009 دواهه‌مین ئومێدی مرۆڤه بۆ رزگاركردنی گۆی زه‌وی له كاره‌ساتی گه‌وره .
فرانسوا هۆلاندی سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا رایگه‌یاند: به‌رپرسین له‌سه‌ركه‌وتنی كۆنفرانسی پاریس و هه‌موو هه‌وڵێكی خۆمان ده‌ده‌ین .
له‌لایه‌كی تریشه‌وه نیویۆرك تایمز ره‌شبینی خۆی له‌به‌رامبه‌ر به چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه گه‌وره‌كانی بواری ژینگه و گۆڕانكاریه هه‌رێمیه‌كانی ئاو‌و هه‌وا ده‌ربڕیوه، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا ئومێدی به‌وه به‌ستووه، كه ئه‌م كۆنفرانسه ده‌توانێت شكستی كۆنفرانسه‌كانی تر بگۆڕێت بۆ هه‌نگاوێكی نوێ بۆ ئاگاداربوون و خه‌مخواردنی قه‌یرانه سروشتیه‌كان ورێگریكردن له بوون به‌كاره‌ساتی گه‌وره ، چونكه له‌ئێستادا زیاتر له 170 وڵات له‌رێگه‌ی كارگهكانیانهوه گازی خنكێنه‌ر فڕێده‌ده‌نه ده‌ره‌وه‌ی ژینگه و ئه‌مه‌ش واده‌كات له‌كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا زه‌وی روبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین كاره‌سات ببێته‌وه‌و مرۆڤایه‌تی بكه‌وێته ژێر مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌وه .