د.كامه‌ران مه‌نتك
7344 جار بینراوە 25/11/2015 10:19 PM

د.كامه‌ران مه‌نتك ، ته‌واوی ئامانجی سیاسه‌تی حزبه‌كانی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات



سنور میدیا _ تایبه‌ت 

مامۆستایه‌كی زانكۆی سه‌لاحه‌دین ده‌ڵێت ، حزبه‌كانی كوردستان خاوه‌ن ئیراده‌ی خۆیان نین، به‌ڵكو ئیراده‌ی ده‌ركی زاڵه‌ به‌سه‌ریااندا  ،بۆیه‌ هۆشیار نه‌بین ئه‌و شه‌ڕه‌ ئه‌قلیمیه‌ی ئێستا هه‌یه‌ دێته‌ ناخۆی كوردستان به‌شه‌ڕی ناوخۆ.

 

د. كامه‌ران منتك مامۆستایی زانسته‌ سیاسیه‌كان له‌ زانكۆی سلاحه‌دین تایبه‌ت به‌ سنور میدیایی ڕاگه‌یاند ، ئه‌و دۆخه‌ی له‌ ناوخۆی كوردستان ده‌گوزه‌رێت ڕه‌نگدانه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی هه‌رێمی و نێو ده‌وڵه‌تیه‌یه‌ كه‌ له‌قه‌یراندایه‌، ئێستا چۆن ناوچه‌كه‌ دابه‌ش بووه‌ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك هاوپه‌یمانی جیاواز  به‌هه‌ما‌ن شێوه‌ش هه‌رێمی كوردستان به‌و شێوه‌ دا‌به‌ش بووه‌.

 

وتیشی ، ئه‌و ڕووداو ململانێی نێوان حزبه‌كان ڕێك ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و ململانێی هه‌رێم و نێوده‌ڵه‌تیه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ و جیهاندا هه‌یه‌ .

 

د.كامه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ، به‌ بۆچوونی ئه‌و حزبه‌كان خاوه‌ن ئیراده‌ و بڕیاری خۆیان نین بتوانن سیاسه‌ت بۆ به‌ڕژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی له‌م قۆناغه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌یه‌وێت بیكات ، بۆیه‌ ئه‌وان كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر فشارێكه‌ له‌ خۆیان گه‌وره‌تر ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئه‌وان هێنده‌ی خه‌می ئه‌وه‌یانه‌ بمێننه‌وه‌ له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌، وبمێننه‌وه‌ له‌وه‌ی پلانێكی هێزی هه‌رێمی جێ به‌جێ بكه‌ن، ئه‌وه‌نده‌ی غه‌می نیشتمانیان نیه‌ .

 

ئه‌و مامۆستایی زانكۆیه‌ روونیشی كرده‌وه‌ ، ئه‌وان له‌ خه‌ڵك  و نیشتمان دابڕاون وئه‌و ره‌فتاره‌ی ئه‌وان به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگه ‌ ده‌یكه‌ن خۆیان به‌ خاوه‌نی كۆمه‌ڵگه‌ ده‌زانن ، به‌ڵام هه‌مووان ده‌زانن بۆیه‌ نیازی  ئه‌وان جێ به‌جێ كردنی پلانێكه‌ له‌سه‌رووی ئیراده‌ی ئه‌وانه‌وه‌یه‌ ، ناوچه‌كه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دابه‌شبووه‌ ئه‌وانیش دابه‌شبوون .

 

وتیشی ، له‌ چه‌ند ساڵی  ڕابردوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاستی سه‌قامگیری جیهانی  هه‌بووه‌ لێره‌ش به‌ پینه‌ و په‌ڕۆ ، به‌سینارۆ شكڵی وایان نیشان داوه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی یه‌كگرتوو هه‌یه‌ ، به‌ڵام كاتێك هه‌ر  گۆڕانكاریه‌ك ڕوو ده‌دات ده‌بینین ئه‌وان دابه‌ش ده‌بنه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ش دابه‌شبوونه‌كه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌  كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك نه‌بووه‌‌.

 

د.كامه‌ران ڕوونیشی كرده‌وه‌ ، گۆڕان و یه‌كێتی ناوچه‌ی سه‌وز به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن و پارتیش ناوچه‌ی زه‌رد  وسه‌رۆكی هه‌رێمیش  گۆێی پێناده‌ن شه‌رعێـنی هه‌یه‌ نیه‌ ، له‌ڕووی یاسایه‌وه‌ یاسایه هه‌یه‌‌ یان نیه‌ ، بۆیه‌ هه‌موو ئه‌و دروشمانه‌ ده‌وترا  ده‌ركه‌وت ، دیموكراسی دۆره‌كی گه‌وره‌ بوو له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ی كوردستان كرا ، چونكه‌ دیموكراسی له‌ هه‌ر وڵاتێك هه‌بوو چۆن ڕێگری له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كرێـت ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ ده‌بێـت حكومه‌تیش هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بنه‌مایی شه‌رعێت دان به‌حكومه‌ت په‌رله‌مانه‌ ، ، بۆیه‌ له‌ كوردستان ڕێك پێچه‌وانه‌ ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ دووهێزن به‌ پاڵپشتی هه‌رێمی ماونه‌ته‌وه‌،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مانه‌ویان به‌ ده‌نگ و ئیراده‌ی خه‌ڵك نیه‌ ، بۆیه‌ وه‌كو هێزێكی خۆسه‌پێنه‌ر ئێستا له‌ كوردستان سیاسه‌ت ده‌كه‌ن ، خه‌ڵكی كوردستان ڕای له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌  یان نا به‌لای ئه‌وانه‌وه‌ گرنگ نیه‌ مادام هێزێك هه‌یه‌ له‌پشته‌وه‌ پاڵپشتیان ده‌كات .

 

 

ئه‌و مامۆستایی زانكۆیه‌  بۆچوونی خۆی ڕونكرده‌وه‌ وتیی ، كێشه‌كه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد به‌ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌كه‌ی  ،وه‌  گۆڕان ماشینی ڕاگه‌یاندنی خۆی خسته‌ گه‌ڕ بۆ شكستهێنانی دوای 30 مانگ ، به‌ڵام خۆی ڕووبه‌ڕووی هه‌مان دۆخ بووه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یده‌توانی ماوه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم درێژبكاته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تووشی هه‌مان قه‌یران ده‌بوویه‌وه‌‌ كه‌ یه‌كێتی تووشی بوو، بۆیه‌ ئه‌مه‌ وایی كرد گۆڕان ببێه‌ قوربانی وتاری ڕاگه‌یاندنی خۆی.

 

د.كامه‌ران له‌ درێژه‌ی قسه‌كانی دا بۆ سنور میدیا ڕاشی گه‌یاند،  له‌لایه‌كی تره‌وه‌  پارتی ئامادهی‌ی ده‌ستاو ده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵات نیه‌ ده‌زانین ئه‌وان بارزانیان پێ مووقه‌ده‌س ،و جگه‌ له‌و كه‌سی تر ناتوانێـت سه‌رۆكی هه‌رێم ، به‌ڵام هه‌رچه‌ند له‌ڕووی میدیایه‌وه‌ لێدوانی پێچه‌وانه‌ ده‌درێت هه‌ندێك جار گوێمان له‌ هه‌ندێك قسه‌ ده‌بێت به‌ڵام ئه‌وان پێان وایه‌ بارزانی تاكه‌ هێزێكه‌ كه‌ بتوانێت‌ سه‌رۆكی هه‌رێم بێت.

 

ئه‌وشی خسته‌ ڕوو ، كه‌ ئه‌مه‌ مانایی ئه‌وه‌یه‌ دۆخه‌كه‌ وه‌كو خۆی بمێنێـه‌وه‌ ، دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم دا وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه‌ ، بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم بێت خوای كرده ‌له‌سه‌ری ڕه‌شه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی زیاتر نابێـت ، له‌لا‌یه‌كی تریشه‌وه‌ ته‌نها په‌یوه‌ست نیه‌ به‌خۆی،  به‌ڵكو په‌یوه‌سته‌ به‌ توركیاوه‌،  چونكه‌ له‌ ئێستا كه‌ توركیا پێی وایه‌ بارزانی به‌رژه‌وه‌نده‌یه‌كی ئه‌وان ده‌پارێزێت .

 

منتك ڕاشی گه‌یاند ،  ئه‌و ململانیه‌یه‌ وایكرد ئه‌و حزبانه‌ هه‌ریه‌كه‌ ده‌ست به‌ داواكانی خۆی بگرێته‌وه‌ ، بۆیه‌  گۆڕان ناتوانێت له‌ داواكانی خۆی بێته‌ خواره‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌ره‌كانی گۆڕان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بنه‌ما ده‌نگیان پێداوه‌ ، وه‌ بینیمان له‌ ماوه‌ی له‌ حكومه‌ت بوو كه‌ هێشتا وه‌زیره‌كانی ده‌ر نه‌كرابوون ، گۆڕان چاوی له‌ ڕخنه‌ی شه‌قام بوو به‌وه‌ی ده‌وترا گۆڕان به‌ 180 پله‌ پێچه‌وانه‌ی چوار ساڵی ڕابردوو كاری كردوه‌  له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گۆڕانیش له‌ قه‌یران ده‌ژیت ،  ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موویانه‌ ، گۆڕانیش به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌وه‌ خۆی ده‌دزێته‌وه‌ له‌به‌رپرسیارێتی خه‌ڵك ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی دابووی به‌خه‌ڵك نه‌یتوانی جێ به‌جێی بكات  .

 

ڕوونیشی كرده‌وه‌ ، ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی گۆران ده‌یگوت كاری باش بوو به‌ڵام ئامرازی له‌به‌ردست نه‌بوو كه‌ بتوان ئه‌و پرنسیپانه‌ی باسی ده‌كرد ته‌رجمه‌ی واقعی بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌زمونی به‌شداری حوكمرانی ئه‌وه‌ی سه‌لمان گۆڕان نه‌توانی ئه‌وبه‌ڵینانه‌ جێبه‌جێبكات .

 

سه‌باره‌ت به‌ پارتی وتیی ،  پارتیش حه‌ز ده‌كات ئه‌و دۆخه‌ دریژه‌ بكێشێت  له‌به‌رئه‌وه‌ی بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌ و به‌رده‌وام كاره‌كانی وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێم ڕایی ده‌كات ،میدیاكان  وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێم ناوزه‌ندی ده‌كه‌ن و له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێم مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و به‌ڵام له‌ ڕاستیدا ئه‌و سه‌رۆكی هه‌رێم نیه‌ به‌ڵكو ئه‌وه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كاربه‌ڕیكه‌ره   چونكه‌ تائێستا هیچ ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی بۆ دانه‌نراوه‌ ، له‌ڕووی یاسایشه‌وه‌ ده‌بێت جێگرێكی بۆ دابنرێت ،یان كه‌سێكی دیكه‌ هه‌ڵبژیردرێت بۆ ده‌ستاو ده‌ستی ده‌سه‌ڵات .

له‌ درێژه‌ی قسه‌كانی وتیشی ، كه‌ نه‌شبوو ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ كاربه‌ڕێكه‌ر واتا ئیش وكاری خه‌ڵكێ به‌ڕێبكات بۆیه‌ ئێستا بارزانی وه‌كو سه‌رۆكێكی ته‌واو كاره‌كانی به‌ڕێ ده‌كات و پێچه‌وانه‌ی یاسایه‌ به‌ڵام به‌رژوه‌ندیه‌كانی پارتی  ده‌پارێزێت .

 

به‌بۆچوونی كامه‌ران منتك ، ئه‌و دۆخه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی پارتی و گۆڕانه‌ به‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان نیه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ لای ئه‌و حزبانه‌ گرنگ نیه‌‌،  ئه‌گینا له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستانه‌ ئێستا حكومه‌ت پێك بێت كه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان بێـت.له‌و قۆناغه‌دا  شه‌قام هه‌ست به‌ هه‌ستیاری قۆناغه‌كه‌ ده‌كات به‌وه‌ ده‌كات و ده‌زانێت ناوچه‌كه‌ چڕده‌ڕوات.

 

به‌بۆچوونی د.كامه‌ران ،  ئه‌گه‌ر ئه‌و دۆخه‌و وابڕوات ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئێستاهه‌یه‌ دێته‌ ناو  له‌ كوردستان و به‌شێوه‌یه‌كی قۆناغێكی تر  ، له‌شه‌ڕی ناوخۆ ده‌ست پێده‌كات ، به‌وه‌ی ئێستا پارتی به‌ فشاری توركیا له‌ شه‌نگال ڕوبه‌ڕووی پارتی كرێكاران بووته‌وه‌ كه‌ له‌ كاتێكدا پارتی كرێكاران له‌ شه‌نگال سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا .

 

وتیشی ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر هۆشیار نه‌بن شه‌ڕێكی سه‌ختی ناوخۆی ڕووده‌دات ،بۆیه‌ دۆخه‌كه‌ زۆر له‌وه‌ هه‌ستیار تر كه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure