د.ئاسۆ مه‌حمود
7382 جار بینراوە 19/11/2015 10:30 PM

د.ئاسۆ مه‌حمود ، ته‌واوی هه‌ڵوێستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر ڕووداوه‌ جیاواز و دۆخی سیاسی ئێستا و داهاتووی ئاشكرا ده‌كات



سنورمیدیا _ تایبه‌ت

له‌ چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت دا د. ئاسۆ مه‌حمود باژێروانی مه‌كۆی سلێمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ڵامی ته‌واوی ئه‌و پرسیارانه‌ ده‌داته‌وه‌ له دۆخی ئێستا هه‌رێم ڕووده‌ات.

سه‌باره‌ت به‌یه‌كگرتنه‌وه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان د.ئاسۆ مه‌حمود باژێروانی مه‌كۆی سلێمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت به‌ سنور میدیایی ڕاگه‌یاند ، پێشتر ئێمه‌ وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یه‌ك پرۆژه‌مان هه‌بوو له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ لایه‌نه‌كه‌ ، كه‌ ئه‌ویش له‌په‌رله‌مانی كوردستانه‌ كه‌ تایبه‌ت به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ، به‌ده‌ر له‌مه‌ ئێمه‌ و یه‌كێتی جۆرێكی تر لێك تێگه‌یشتن و ڕێككه‌وتنمان هه‌یه‌ ئه‌ویش ڕێككه‌وتنی ده‌باشان خۆدی له‌نێوان به‌ڕێزان ( نه‌وشیروان مسته‌فا و جه‌لال تاڵه‌بانی ) ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی نه‌خۆشكه‌وتنی تاڵه‌بانیه‌وه‌ نه‌توانرا ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ بكه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ ،

ئه‌وه‌ش ئێستا كاری له‌سه‌ر ئه‌كرێت له‌و نزیك بوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان جۆرێكه‌ له‌و ڕێككه‌وتنه‌ .

 

سه‌باره‌ت به‌ قسه‌كانی ئه‌مرۆی مه‌لابه‌ختیار به‌وه‌ی له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوو پێشنیار ده‌خه‌نه‌به‌رده‌ست پارتی و دواتر له‌گه‌ڵ گۆڕان  بۆكۆتایی هێنان به‌دۆخی سیاسی هه‌رێم ،

 د.ئاسۆمه‌حمود  وتی ، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ئاگادار بین یه‌كێتی هیچ پڕۆژه‌یه‌كی نیه‌ ، وه‌ له‌ماوه‌ی پێشوشدا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ڕایگه‌یاند پڕۆژه‌ی نوێیان هه‌یه‌ ، به‌ڵام دواتر ئه‌وه‌ ڕاست كرایه‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی له‌بڕی پرۆژه‌ پێشنیاری تری هه‌یه‌ له‌ نزیك بوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان ، وه‌ ئه‌وه‌شی ئێمه‌ بزانین ته‌نها ئه‌و پرۆژه‌یه‌ كه‌له‌په‌رله‌مانی كوردستانه‌  ،

 ئه‌مه‌وێت ڕوونی بكه‌مه‌وه‌ ، به‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان فشاری  له‌ هیچ هێز و لایه‌نێك نه‌كردوه‌ بۆئه‌وه‌ی هه‌مان دید و تێڕوانینی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی هه‌بێـت ،

ڕاستیه‌ك هه‌یه‌ ئه‌بێت هه‌موو لایه‌نێك بزانێت كه‌ هه‌ر لایه‌نێك  ئه‌و به‌ره‌یه‌ به‌جێبێڵێت كه‌داوایی سیسته‌می په‌رله‌مانی و داوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك ده‌كات له‌ ناوپه‌رله‌مان بۆ ئه‌و به‌ره‌یه‌ی كه‌ ئێستا كوده‌تای كردوه‌ به‌سه‌ر هه‌ولێر و په‌رله‌مان و داگیری كردوه‌ ، و وه‌زیره‌كانی گۆڕان نێردراوه‌ته‌وه‌ باش ده‌زانێت له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌نگده‌ر عقوبه‌ی ده‌دات ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان زۆر به‌حه‌زه‌ره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌ ده‌كه‌ن ،به‌وه‌ی هه‌ندێك جار به‌رپرسیه‌كانیان له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ قسه‌ك ده‌كه‌ن ، ڕه‌نگه‌ له‌دانشتنه‌كانیان له‌گه‌ڵ پارتی به‌جۆرێكی تر قسه‌ بكه‌ن.

 

سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌ یان به‌رگری له‌ ئازادی و مافی خه‌ڵكی كوردستانه‌

د. ئاسۆ مه‌حمود ڕایگه‌یاند ، ئه‌وه‌ مه‌بده‌ئی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌ ، ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌رار به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌دان ئه‌و دید وبۆچونی خۆیانه‌ پیاده‌كه‌ن ، تێنه‌گه‌شتوون كه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پلات فۆرمی خۆی هه‌یه‌ ، ئێمه‌ له‌ ساڵی 2009 وه‌ ئه‌مه‌ له‌ پلات فۆرمه‌مان جێگیر كردوه‌ ، كه‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ سیسته‌می په‌رله‌مانیه‌ ،و سه‌رۆك له‌ ناو په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرێت ،و  ئه‌ولبووته‌وه‌ كه‌ موزایه‌ده‌ی سیاسی بكه‌ین .

وه‌ هه‌موو ئه‌حزابێكی سیاسی ده‌یه‌وێت هه‌وڵێك بداته‌ بڕواته‌ حكومه‌ت و حكومه‌ت دروست بكات ، بێ گومان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌یه‌وێت ده‌نگده‌رانی متمانه‌ی پێبدات و ڕێژه‌ی 50 زاید یه‌ك به‌ده‌ست بێنێت و حكومه‌ت پێك بێنێت .

 

سه‌باره‌ت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆدی نه‌وشیروان مسته‌فا دۆخی هه‌رێم ده‌گۆڕدرێت

د.ئاسۆ مه‌حمود وتیی  ، ناتوانی به‌ ڕوونی ئه‌وه‌ بڵێین به‌هاتنه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌مووشته‌كان ده‌گۆڕێت،  به‌ڵام نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی كاریگه‌ره‌ و كاریگه‌ری ئه‌م كه‌س هه‌ر په‌یوه‌ندی نیه‌ به‌ بزوتنه‌وی گۆڕان به‌ڵكو په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانه‌وه‌ ،و به‌مێژویه‌ك له‌ خه‌باتی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستان و ته‌جروبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ له‌دانوسان و له‌ ململانیه‌ی نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری ده‌بێت ، به‌ڵام ناتوانم دیاری بكه‌م و په‌یوه‌ندی به‌ خودی خۆیه‌وه‌ هه‌یه‌ .

 

سه‌باره‌ ت بێ ده‌نگی نه‌وشیروان مسته‌فا چ لای پارتی دروست كردوه‌ ؟

 ئاسۆ مه‌حمود وتیشی . ئه‌مه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا بێ ده‌نگی نیه‌ به‌ڵكو هیچ زه‌روره‌تێك نه‌بووه‌ قسه‌ی له‌وباره‌وه‌ بكات ئه‌وه‌ پارتی یه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌ك به‌یاننامه‌ ده‌رده‌كات و هه‌ر ڕۆژه‌و به‌جۆرێك له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ قسه‌ ده‌كه‌ن ، كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌قسه‌كردنی سیاسیه‌كانی تر نه‌وشیروان مسته‌فا بێده‌نگه‌ ئه‌گه‌ر نا ئه‌مه‌ حاڵه‌تێكی ئاسایه‌ .

وه‌ به‌شێكی ڕاگه‌یاندنی پارتی له‌ هێرشی بۆسه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و خودی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ دوو هۆكاری سه‌ره‌كیه‌ بووه‌ ، ئه‌شی زانی ئه‌و قسه‌ی ده‌یكات هیچی ڕاست نیه‌ كار و كرده‌وه‌ی ناڕه‌وایه‌ به‌رامبه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌یكات ، و ئه‌نجا م ده‌دات .

یه‌كه‌میان بۆئه‌وه‌بوو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جیابكاته‌وه ‌له‌ سێ لایه‌نه‌كه‌ی تر ، وه‌ حاڵه‌تێكی تر دروست بكاته‌ به‌وه‌ی پارتی ته‌نها كێشه‌ی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دا هه‌یه‌ نه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌له‌فانه‌ی باسمان كرد ،

دووه‌م بۆئه‌وه‌بووه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بێنێته‌ قسه‌  به‌رچه‌كردارێكی هاوشێوه‌ی ئه‌وانمان هه‌بێت.

 

سه‌باره‌ت به‌وه‌یه‌كێتی هه‌رچه‌ند ڕیژه‌ی كورسی له‌گۆڕان كه‌متر به‌هۆی بوونی هێزه‌ له‌گۆڕان كاریگه‌ر تره‌

د. ئاسۆ مه‌حمود وتیشی ، ئه‌مه‌ وه‌كو ئه‌وترێی ده‌رزی ئازار شكێنه‌ ، له‌قۆناغه‌كانی پێشوودا هێز توانیویه‌تی تاڕاده‌یه‌ك ده‌ر ئه‌نجامه‌كان یه‌كلای بكاته‌وه‌‌ ، به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌سه‌رده‌مێكی تری سپاردوه‌ ، ورده‌ ورده‌ كێشه‌كانی كه‌ڵه‌كه‌ كردوه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ قۆناغه‌ش یه‌كێتی بتوانێت ئه‌مه‌ پارسه‌نگ بكات ، به‌ڵام ئه‌مه‌ كێشه‌كه‌ كه‌ڵه‌كه‌ تر ده‌كات وه‌من پێموایه‌ ئه‌مه‌ی ئێستا له‌ هه‌رێم هه‌یه‌ له‌ساڵی 1991 كه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات ، مێژوویه‌كی دورو درێژی هه‌یه‌ ، و هه‌میشه‌ هێز به‌شێوه‌یه‌كی كاتی دۆخه‌كه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات ،به‌ڵام له‌قۆناغێكی تر سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ده‌یگرێته‌ به‌ر ئه‌مه‌ جۆره‌ له‌دیموكراسی بۆئه‌وه‌یه‌ یه‌كجار ده‌سه‌وتاده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌كوردستاندا بكرێت و دیموكراسی بچه‌سپێت .

 

سه‌باره‌ت ‌به‌وی هیچ ده‌نگ له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆراندا  هه‌بێت بۆ نزیك بوونه‌وه‌ی له‌پارتی

د.ئاسۆ مه‌حمود وتیشی ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ، له‌ ناو گۆڕان ڕایه‌كی زۆر زاڵ هه‌یه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ئه‌وه‌ی كه‌پارتی ئه‌نجامی داوه‌ قبۆڵ بكرێت ، نابێت ڕێگه‌ بدرێت به‌م كوده‌تایی پارتی به‌سه‌ر په‌رله‌مان وهه‌ولێردا كردویه‌تی بهڵێرێت تێپێه‌رێت ، چونكه‌ ته‌جروبه‌ ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه‌ كه‌پارتی هه‌ر نایاسایه‌ك  و یاساشكێنیه‌ك ئه‌یكات به‌  مۆدێلێك بۆخۆی ، وه‌ له‌ جارێكی تر و قۆناغێكی تر دووباره‌ی ده‌كاته‌وه‌ ، ڕه‌نگه‌ ئێمه‌  له‌به‌ر قۆناغه‌كه‌ كۆمه‌ڵێك هه‌ڵوێست هه‌یه‌ نه‌ینوێنین ،به‌ڵام ناگاته‌ ئه‌و حه‌ده‌ی كه‌ سازش بۆپارتی بكه‌ین ، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی پارتی ئه‌و ئه‌وكارانه‌ی كردویه‌تی ئاسه‌واره‌كه‌ی بسڕێته‌وه‌ ،ئه‌گه‌رنا جارێكی تر ناگه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی بنكه‌ فراوان له‌گه‌ڵ گۆڕان دروست بكات .

 

سه‌باره‌ت به‌ قسه‌كانی سه‌رۆكی ده‌زگای دژه‌تیرۆر له‌ ئه‌مریكا

د. ئاسۆی مه‌حمود  ڕوونیكرده‌وه‌ ، ئه‌وقسانه‌ی كه‌ سه‌رۆكی ده‌زگایی دژه‌تیرۆر كردویه‌تی ئێمه‌ له‌ ساڵی 2009 وه‌ ئه‌مانه‌مان وتوه‌ ،ئه‌م قسه‌ی ئێمه‌ پێشتر وتومانه‌ به‌ڵام بۆیه‌كه‌مجاره‌ سه‌رۆكی ده‌زگایی دژه‌تیرۆر ئه‌ ڕاستیه‌ بڵێت ، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ هه‌یه‌ به‌وه‌ی هه‌ر لایه‌نێك له‌گه‌ڵ پارتی نه‌بێـت پارتی ئه‌وێت ڕۆڵی نه‌هڵێت له‌ كایه‌كه‌ ، وه‌ ئێستا یه‌كێتی ئه‌وێت ئه‌و هه‌وڵه‌ی پێشتر پارتی دای به‌وه‌ی ڕۆڵی ده‌زگایی دژه‌تیرۆ نه‌هێڵێت ، له‌كاتی مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌ولێر هه‌بووی كاری پێ بوو ئێستا مه‌ترسی داعش نه‌ما ئیشی به‌م ده‌زگایه‌ نه‌ماو خۆی ئه‌وێت ده‌زگای دژه‌ تیرۆر دروست ده‌كات.

 

پێشتره‌ ئه‌م ڕاستیانه‌مان وتبوو ، ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه‌ به‌س تۆخ كردنه‌وه‌یه‌ ، و ئه‌ویه‌ له‌زاری به‌شێكی تر له‌سیاسی و سه‌ركرده‌ سه‌ربازیه‌كان ئه‌وترێته‌وه‌ ، ساڵی 2009 هه‌موو ئه‌مانه‌مان وتوه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی ئێستاڕووده‌دات نه‌بوونی ژێرخانی ئابووری و هێزی نیشتمانی و نه‌بوونی هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی باش له‌گه‌ڵ عیراق و لایه‌نه‌كانی ئه‌م ناوچه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ پێشتر ئاماژه‌مان پێدابوو كه‌ خه‌ته‌ری گه‌وره‌ دروست ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌.

 

سه‌باره‌ت هه‌ڵوێستی كرده‌وه‌ی  نێوده‌وڵه‌تی له‌ئاستی ڕێگری له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان

د.ئاسۆ مه‌حمود ئاشكرای كرد ، یه‌كێك له‌وانه‌ی كه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پشتی پێده‌به‌ستێت هێزی خۆیه‌تی ئێمه‌ هه‌رگیز پشتمان به‌ هێزی ده‌ره‌كی نه‌به‌ستوه‌ ، و ئه‌بێت خه‌ڵك له‌وه‌ش ده‌ڵنیا بێت ئه‌و هێزه‌ی كه‌ زۆرترین كار بۆ وڵاتی ده‌ره‌كی ده‌كات ئه‌و هێزه‌ پشتیوانی لێده‌كرێت.

 

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌وه‌ی گۆڕان سازش ده‌كات له‌سه‌ر د.یوسف محه‌مه‌د له‌ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان

د.ئاسۆ مه‌حمود ئاشكرای كرد ، یه‌كێك له‌ كاره‌كانی پارتی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وێت به‌ڕێگری كردن له‌ د.یوسف ئێمه‌ بێده‌نگ بین له‌ به‌رامبه‌ر مانه‌وه‌ی بارزانی دووشت ئه‌هه‌یه‌ ڕوونی ده‌كه‌مه‌وه‌

یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست له‌ به‌رگری كردن له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵناگرین ، ڕاسته‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ڵام وه‌ ئه‌ركی هه‌ر هاوڵاتیه‌كه‌ كه‌ بڕوای به‌ دیموكراسی و ئازادی په‌رله‌مان هه‌یه‌ ، به‌هه‌موو لایه‌نه‌كانیشه‌و  چونكه‌ ئه‌مه‌ بێ حورمه‌تی كردنه‌ له‌ به‌رامبه‌ر په‌رله‌مان كراوه‌ نه‌ك به‌ته‌نها به‌سه‌رۆكه‌كه‌ی.

دووه‌م ، له‌سه‌ر مه‌بادئی خۆمان سازش ناكه‌ین ، له‌ماوه‌ی پێشوو دا له‌به‌ر دۆخه‌كه‌  ئێمه‌ زۆر نه‌رمیمان نواندوو له‌وه‌ دۆخه‌كه‌ نه‌گات هه‌نگاوێكی قورس ودۆخێكی وه‌و 12 ئۆكتۆبه‌ر كه‌ڕوویدا  ، به‌ڵام ئیتر ئێستا هیچ شتێك نه‌ماوه‌ ئێمه‌ لێی بترسین پارتی ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی هات كردی ، ئیتر كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ ئێمه‌ چیمان له‌ده‌ست هات بیكه‌ین .

 

سه‌باره‌ت به‌ مه‌رجی پارتی له‌ لادانی د.یوسف ترسی پارتی یه‌

ئاسۆمه‌حمود وتیشی ، ئه‌گه‌ر پارتی له‌ د.یوسف نه‌ترسایه‌ ڕێگری لێ نه‌ده‌كرد بگه‌ڕایه‌ته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان ، پارتی ته‌نانه‌ت وای لێ هاتووه‌ له‌ سێبه‌ره‌كه‌ی خۆشی ده‌ترسێت ، پارتی له‌سنوره‌كه‌ی خۆی میدیائازاد و كه‌سانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كه‌ به‌ ئاوازی پارتی قسه‌ ناكه‌ن بێده‌نگی كردون ، پارتی له‌ سنوری خۆی زیندانیه‌كی گه‌وره‌ی دروست كردوه‌،  كه‌ ئه‌م زیندیه‌ یه‌كجار بۆ هاوڵاتی ئه‌م هه‌رێمه‌ بێـت دووجار بۆ كه‌وادری خۆیه‌تی

كێ هه‌یه‌ له‌ناو پارتی پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی  قسه‌بكات  و ڕۆژی دواتر توشی زیندانی و لێپرسینه‌وه‌  و لێدان و بێسه‌روشوێن كردنیش نه‌بێت.

پارتی سه‌ره‌تا ئازادی له‌لایه‌نگران و ئه‌ندامانی خۆی سه‌ندوته‌وه‌ ، ئێستائه‌وێت له‌هه‌موو هاوڵاتیانی كوردستانی بسه‌نێته‌وه‌ .

 

سه‌باره‌ت ترسی پارتی له‌وه‌ی به‌ ڕێگری له‌ كه‌ناڵی ( كه‌ی ئێن ئێن و ئێن ئارتی و كه‌ناڵه‌كانی یه‌كێتی له‌ شه‌ڕی شه‌نگال )

د.ئاسۆ مه‌حمود وتیشی ، پارتی ده‌یوێت ئه‌و ڕووه‌ ناشرینه‌ی كه‌له‌ سنوره‌كانی خۆیدا هه‌یه‌تی بیشارێته‌وه‌ ، نه‌گوێزرێته‌وه‌ بۆشاشه‌كان و میدیاكان خه‌ڵك بیبینێت .

بۆیه‌ هه‌موو ‌ حزب و سه‌ركردانه‌ی  به‌رو دیكتاتۆری هه‌نگاو ده‌نێن سه‌ره‌تا هه‌وڵ بۆدروست كردنی وێنه‌یه‌كی جوانی ده‌ست كرد ده‌ده‌ن.

 له‌ ئێستا ئه‌یبینین بارزانی قسه‌ده‌كات به‌ناوی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه‌ قسه‌ده‌كات نیشانه‌كانی ده‌بینین بۆ مانه‌وه‌‌یه‌تی له‌سه‌ركورسیه‌كه‌ی به‌وه‌ به‌ زمانی هه‌ڕه‌شه‌قسه‌ده‌كات و به‌جۆرێك قسه‌ده‌كات كه‌ ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی تره‌و

هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی له‌شه‌نگال بینیمان ڕۆڵی هێزه‌ كوردیه‌كانی تری نادیده‌ كرد به‌وه‌ی ته‌نها هێزه‌كه‌ی بارزانی شه‌ڕی كردوه‌ ،وه‌باسی ئه‌وه‌ی كرد ڕێگه‌ نادات ئاڵای هیچ لایه‌نێكی تر هه‌ڵبكرێت جگه‌ له‌ئاڵای كوردستان ، ڕۆژی دواتر نه‌یتوانی ئه‌وه‌به‌رێته‌سه‌ر له‌ئێستا بارزانی قۆناغێكی تری دروست كردوه‌ ئه‌ویش قۆناغ چاوسووركردنه‌و بێده‌نگی كردنی خه‌ڵكه‌ و قۆناغی خۆبه‌زل زانینه‌ له‌به‌رده‌م خه‌ڵكدا.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure