سنورمیدیا
353 جار بینراوە 18/11/2015 06:42 PM

ناوچه‌ی گه‌رمیان له‌ ژێر مه‌ترسی لافاودا ژیان به‌سه‌ر ئه‌بات



سنور میدیا _تایبه‌ت 

جارێكی تر ئه‌مڕۆ باران بارین بووه‌ هۆی دروستبوونی لافا و له‌ كه‌لار و ڕزگاری ناوچه‌كانی تری گه‌رمیان لافاو زیانی زۆری به‌ هاوڵاتیان گه‌یاندوو له‌ ئێستاشدا هاولاتیان مه‌ترسی زیاتریان هه‌یه‌ .

 

ئه‌مڕۆ جارێكی تر شاری كه‌لار و ده‌وروبه‌ری  به‌ ده‌ست لافاوه‌وه‌ زیانی زۆری مادیان پێگه‌یشت و هاوكات له‌ ناحیه‌ی رزگاری لافاو ده‌وامكردنی فه‌رمانگه‌و قوتابخانه‌كانی ڕاگرت .

 

له‌ ماوه‌ی زسستانی ئه‌مساڵه‌وه‌ ئه‌مه‌ دووه‌مین جاره‌ لافاو ژیانی هاولاتیانی سنوره‌كه‌ تێك ئه‌دات .وه‌ لافاوه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو بووه‌ هۆی زیانێكی زۆی مادی و به‌ ده‌یان ماڵ له‌ كه‌لار و كفری و شوێنه‌كانی تر به‌ هۆی لافاوه‌وه‌ چۆڵ كران و هاوكات به‌ سه‌دان سه‌ر ئاژه‌ڵ له‌ دێهاته‌كاندا خنكان و دوو كه‌سیش گیانیان له‌ ده‌ستدابوو  ،به‌ شێوه‌یه‌ك ئێستا دانیشتوانی گه‌رمیان هه‌ر كاتێك كه‌شناسی هه‌ولی باران بارین بڵاو ئه‌كاته‌وه‌ ،ئه‌مان هه‌موو ئاماده‌كاریه‌ك ئه‌كه‌ن بۆ خۆدوورخستنه‌وه‌ له‌ ئه‌گه‌ری لافاو . چاوه‌ڕوانی دروستبوونی لافاو و زیانی مادی زۆر ئه‌كه‌ن 

 

دانیشتوانی ناوچه‌ی گه‌رمیان داواكارن حكومه‌ت و لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ هه‌تا مه‌ترسیه‌كانی زستانی ئه‌مساڵ له‌ سه‌ر هاولاتیان دوربخه‌نه‌وه‌ .هه‌روه‌ها له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكهێنراوه‌ بۆ به‌هاناوه‌چوونی هاولاتیان و ئه‌و لیژنه‌یه‌ ئه‌گه‌رچی له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌وڵێكی زۆریان داوه‌و به‌شێك له‌ زیانه‌كانیان كه‌م كردبووه‌وه‌ ،به‌ڵام ڕیژه‌ی لافاو له‌ گه‌رمیان به‌شێوه‌یه‌كه‌ كه‌ پێویستی به‌ پلان و هه‌وڵی زۆر زیاتر هه‌یه‌ ،به‌ تایبه‌ت دروستكردنی به‌ربه‌ست له‌ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان ،

 

سنور میدیا زانیوێتی ئه‌گه‌رچی به‌ربه‌ستی لافاوی ڕزگاری و كه‌لار پێشتر شكابوون به‌لام تا ئێستا به‌ربه‌ستی ڕزگاری چاك نه‌كراوه‌ته‌وه‌و له‌م حاڵه‌ته‌دا له‌ ئه‌گه‌ری باران بارینی كه‌میش مه‌ترسی دروستبوونی لافاو هه‌یه‌ 

 

 

پێشتریش ده‌زگای كه‌ش و هه‌وای كوردستان ڕایگه‌یاندبوو ئه‌مساڵ زستانێكی سه‌خت و پڕ باران ئه‌بێت له‌ هه‌رێمداو ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ گه‌رمیانیه‌كان ترسێكی زیاتریان لادروست ببێت و داواكاری زیاتری ئاوردانه‌وه‌ بكه‌ن .

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure