هه‌ڤاڵ عه‌گید كه‌لاری
6343 جار بینراوە 13/10/2015 11:50 AM

عه‌گید كه‌لار : خه‌ڵك پارتی پێ قبوڵ نیه‌ ، و پارتیش گۆران ده‌كات به‌ئامانج



سنور میدیا _ تایبه‌ت

فه‌رمانده‌یه‌كی هه‌په‌گه‌ ده‌ڵێت ، خه‌ڵك له‌ پارتی عاجزه‌ ، و پارتی ناوێت ، داخوازی هه‌یه‌ بۆیه‌ هه‌وڵویست وه‌رده‌گرێت ، ئێمه‌ پشتگیری ده‌كه‌ین ، بۆیه‌ پارتی ده‌یه‌وێت به‌ حزبی بكات ، گۆڕان و سه‌رۆكی په‌رله‌مان بكات به‌ ئامانج.

هه‌ڤاڵ عه‌گید كه‌لار فه‌رمانده‌یی میحوه‌ری هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه‌ له‌ شه‌نگالله‌ لێدوانێكی تایبه‌ت دا به‌ سنور میدیایی ڕاگه‌یاند : ئێمه‌ پشتگری هه‌ڵوێستی خه‌ڵكی كوردستان  ئه‌كه‌ین، چونكه‌ خه‌ڵكی هۆشیاره‌ بۆیه‌ دێته‌ سه‌رجاده‌، و هه‌وڵویست ده‌ر ده‌بڕێـت ، و داخوازی هه‌یه‌ .

 

وتیشی : كێشه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ زه‌قی ماوه‌ خه‌ڵك عاجز بووه‌  له‌ پارتی و یه‌كێتی ، و حكومڕانی پارتی پێ قبوڵ نیه‌ ، خه‌ڵك له‌و قه‌یرانه‌ عاجزبووه‌ ، داخوازی هه‌یه‌ .

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد : ئێستا پارتی ئه‌یه‌وێت هه‌ڵوێست و خواسته‌كانی خه‌لك  به‌ حزبی نیشان بده‌ن وه‌كو هه‌ڵوێست و خواستی جه‌ماوه‌ر نه‌بێت ،  له‌به‌ر ئه‌وه‌ گۆڕان و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی  كردوه‌ به‌ئامانج،  بۆیه‌  ئه‌وه ‌كاره‌ ڕاست نابێ ئه‌یانه‌وێ وه‌كو حزبی نیشانی بده‌ن ، كێشه‌ی گۆڕان  نیه‌ ، بۆیه‌ گۆڕان ده‌بێت ئه‌وه‌ بۆ خه‌ڵك ڕوون بكاته‌وه‌ .

 

هه‌روه‌ها عه‌گید وتیشی : ئێمه‌ پێمان باشه‌ گوێ له‌خه‌ڵك بگرن و داوای لێ بووردن له‌خه‌ڵك بكه‌ن ،  ئه‌وه‌ی حزبه‌كان كردویانه‌ هه‌ڵه‌ن.

 

هه‌ڤاڵ عه‌گید كه‌لاری ڕاشی گه‌یاند : چالاكی ئێمه‌ ، و ئاماده‌بوونی ئێمه‌ بۆبه‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه‌ ، و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیمان نیه‌ ، وه‌ دڵنیایی ده‌ده‌ینه‌ خه‌ڵك ئێشی ئێمه‌ پاراستنی خه‌ڵكه ، و خه‌ڵكیش باش ده‌زانێت، وه‌‌ هه‌تاوه‌كو یه‌ك گه‌ریلا مابێت ئێمه‌ خه‌ڵك ده‌پارێزین له‌ ڕابردو واشبوه‌ له‌داهاتووش وا ده‌بێت ، وه‌‌ك له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو چالاكی گه‌وره‌مان ئه‌نجامدا ، و تێیدا سێ هه‌ڤاڵمان شه‌هید بوو، و ژماره‌یه‌ك هه‌ڤاڵیشمان برینداربوو .

 

هه‌روه‌ها وتیشی : ئێمه‌ ئاماده‌ین نێوه‌ند گیری بكه‌ین وه‌ك له‌وه‌ی له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو كه‌جه‌ به‌ڕه‌سمی ڕایگه‌یاند ئێمه‌ ئاماده‌ین نێوه‌ند گیری بكه‌ین ، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین ، كێشه‌ی خه‌ڵك كێشه‌ی ئێمه‌یه‌ .

 

‌ڕوونیشی كرده‌وه‌ : ‌ده‌مانه‌وێـت كێشه‌ی ئه‌و حزبانه‌ش چاره‌سه‌ر بكه‌ین ،چونكه‌ ده‌زانین ئه‌و حزبانه‌ به‌ كێشه‌ی خه‌ڵكه‌وه‌ سه‌رقاڵ نابن ، بۆخۆیان ، سه‌رۆك هه‌بێت نه‌بێت كێشه‌ی خه‌ڵك چارسه‌ر ناكات ، و سه‌دان گه‌نج ئه‌م وڵاته‌ جێ ده‌هێڵن.

 

ك.ع

 

 

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure