د. ئاسۆ مه‌حمود
5510 جار بینراوە 11/10/2015 01:34 PM

گۆڕان وه‌ڵامی به‌یاننامه‌كه‌ی پارتی ده‌داته‌وه‌ ، باس له‌ ویلایه‌ته‌كه‌ی بارزانی ده‌كات



سنور میدیا _ تایبه‌ت

باژێروانی  سلێمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت ئه‌م دۆخه‌ی دروست بووه‌ له‌ پێناوی ویلایه‌ته‌كه‌ی بارزانی بووه‌ ،و ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا سینارۆیه‌ك له‌ نێوانی بارزانی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی هه‌بووه‌ ،ڕه‌نگه‌ ئێمه‌  وه‌ڵامی ڕه‌سمیمان هه‌بێت بۆ به‌یاننامه‌كه‌ی پارتی .

د. ئاسۆ مه‌حمود باژێروانی مه‌كۆی سلێمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تایبه‌ت به‌ سنور میدیایی ڕاگه‌یاند : گۆڕان ڕه‌نگه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌ ڕه‌سمی وه‌ڵامی به‌یاننامه‌كه‌ بداته‌وه‌ ، و به‌داخه‌وه‌ به‌ یاننامه‌كه‌ی پارتی به‌ زمانێك نووسراوه‌ كه‌ هیچ حزبێك بیه‌وێ به‌شداری ده‌وڵه‌ت داری بكات به‌و زمانه‌ قسه‌ناكات ، به‌یاننامه‌كه‌ی پارتی پڕێتی له‌ تۆمه‌ت و ته‌شهیر ئه‌مه‌ دا كوتانی بزماره‌ به‌ ده‌رگای گفتۆگۆ و دانووسان.

 

وتیشی : به‌داخه‌وه‌ پارتی له‌ماوه‌ی پێشوو دا ده‌یان جار داوای دانشتنی كردوه‌ له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ڵام بۆساتێكی وه‌كو ئێستا كه‌ خۆپیشاندان دروست بوو كوژراو بریندار هه‌یه‌ ، پارتی نایه‌وێت دانشتن ئه‌نجام بدا ، وه‌پارتی ئه‌وه‌نده‌ی كورسیه‌كه‌ی هه‌رێم به‌لاوه‌ گرنگه‌ غه‌می  گوزه‌ران و قوت و مووچه‌  و ئه‌وه‌ی هاوڵاتی هێناوه‌ته‌ سه‌ر شه‌قام  به‌لاوه‌ گرنگ نیه‌ .

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد :مه‌سجی پارتی له‌وه‌ی  باس پیاچوونه‌وه‌ به‌ ڕێككه‌وتن ده‌كات له‌به‌شداری گۆڕان له‌حكومه‌ت ، بۆ ئێمه‌ شتێكی تازه‌ نیه‌ ، ماوه‌ی چوار مانگه‌ پارتی ئه‌م جۆر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ ده‌كات ، ئێمه‌ زۆر پشتمان به‌به‌شداری له‌م حكومه‌ته‌ نه‌به‌ستووه‌ ، چونكه‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ نه‌یتوانیوه‌ خۆشگوزه‌رانی بۆ هاوڵاتیان دابین بكات.

 

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی پارتی به‌سه‌رپه‌رشتی خودی بارزانی نووسراوه‌ د.ئاسۆ مه‌حمود وتی : له‌ ماوه‌ی پێشوودا ئه‌مه‌ سینارۆیه‌ك بووه‌ له‌نێوان مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و خودی مه‌سعود بارزانی ، به‌ڵام به‌ وازحی دیار كه‌ ئه‌مه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی خودی بارزانی كراوه‌ ئه‌مه‌شه‌ڕی ویلایه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌ كه‌ په‌نجه‌ی تۆمه‌ت له‌م بارگرژیه‌ بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕاده‌كێشێت ، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه‌ هاوڵاتیه‌ هاتووه‌ته‌ سه‌رجاده‌ له‌م هه‌رێمه‌  به‌ده‌لیلی ئه‌وه‌ی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ سه‌ره‌تایه‌كه‌ی خۆڕاسكانه‌ بوو بێ نوێنه‌رێكی دیاری كراوو وازح ، واتا خه‌ڵك خۆی نوێنه‌رایه‌تی خۆی ده‌كات.

 

ئاشكراشی كرد : ده‌لیل هه‌یه‌ كه‌ كادری سه‌ربازی پارتی به‌شدار بووه‌ له‌به‌رد بارانكردنی باره‌گه‌كان .

 

سه‌باره‌ت به‌هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هه‌رپێنج لایه‌نه‌كه‌ د. ئاسۆ مه‌حمود وتی : بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ هه‌رپێنج لایه‌نه‌كان له‌ ئاستی لق و مه‌كۆ، و مه‌ڵبه‌ند كۆببینه‌وه‌ ، به‌ڵام تا ئێستا دیار نیه‌، و به‌ڵام وه‌كو چوار لایه‌نه‌كه‌ كۆده‌بینه‌وه‌، چونكه‌ ڕێككه‌وتن هه‌یه‌ له‌نێوانماندا ، چاوه‌ڕی ئه‌م دۆخه‌ دروست كراوه‌ ده‌كه‌ین .

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure