ته‌نكه‌ری به‌نزین
2109 جار بینراوە 4/10/2015 08:46 PM

41 ته‌نكه‌ربه‌نزین ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌



سنور میدیا _ تایبه‌ت

له‌ مه‌رزی په‌روێزخان ده‌ست ده‌گیرێت به‌سه‌ر 41 ته‌نكه‌ری به‌نزیم كه‌له‌ئێرانه‌وه‌ بۆ هه‌رێم هاورده‌ كراوه‌ كه‌ كوالیتیه‌كه‌ان باش نه‌بووه‌ ، تائێستا ڕاگیراوه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی پشكنینی  كۆتایی ده‌كرێت.

له‌ به‌دواداچوونێكی سنور میدیا له‌ مه‌رزی په‌روێزخان پاش ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ بۆ كوالیته‌كه‌ی 34 ته‌نكه‌ر به‌نزین ده‌كرێت له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكان له‌گه‌رمیان ده‌رده‌كه‌وێت به‌نزینه‌كه‌ی باش نه‌بووه‌ ، ئێستا ڕاگیراوه‌.

 

له‌ ئێستادا خاوه‌نه‌كانی ئه‌و ته‌نكه‌ره‌ به‌نزینانه‌ دووباره‌ داوای پشكنینی ده‌كه‌ن بۆ كوالیتی به‌نزینه‌كه‌ له‌ سلێمانی ، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سامپڵی ئه‌و به‌نزینانه‌ ببرێت  بۆسلێمانی ئه‌نجامه‌ی ڕابگه‌یه‌نرێ.

 

وه‌هه‌روه‌ها له‌به‌دواداچونه‌كه‌ سنور میدیا زانرا 7 ته‌نكه‌ری تر به‌هۆی بوونی سێفه‌ری به‌رز له‌ به‌نزینكه‌، ئه‌و ته‌نكه‌رانه‌ ڕاگیراون.

 

له‌و باریه‌وه‌ د.غالب محه‌مه‌د عه‌لی سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه‌ و سامانه‌ سروشتیه‌كان له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگایی سلێمنی پشتڕاسی ئه‌و هه‌واڵه‌كه‌ی كرده‌وه‌ ، ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی هاوڵاتیان له‌ خراپی كوالیتی به‌نزین ، ئێمه‌ش وه‌كو لیژنه‌كه‌مان به‌دواداچوونی جدیمان بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ كردوه‌ ، له‌ ئێستا سه‌یته‌ره‌كانی پشكنینه‌كان جددی بونه‌ته‌وه‌ له‌ كاره‌كانیان .

 

وتیشی : هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ین ئه‌و به‌نزینانه‌ی هاورده‌ده‌كرێت كوالیته‌كه‌ باش نه‌بێت نه‌توانێت بێته‌ هه‌رێمه‌وه‌ . 

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد گه‌ر ئه‌و ته‌نكه‌ره‌ به‌نزینانه‌ی ڕاگیراون ئه‌نجامی پشكنینه‌كان باش نه‌بوو ده‌بێت بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ ئێران.

 

له‌ سنور میدیا به‌داوی لیبوردن له‌ خوێنه‌ران 41 ته‌نكه‌ربووه‌ نه‌ك 48 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure