سوپايى ئه‌مريكا
101 جار بینراوە 14/2/2020 03:13 PM

وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا: كاره‌كانمان له‌عێراق كۆتایی پێنه‌هاتووه‌



سنور ميديا 

مارك ئیسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا نوێترین هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌ عێراق ئاشكراكرد.

 

مارك ئیسپه‌ر له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش له‌ عێراق كۆتایی نه‌هاتووه‌، به‌ڵكو له‌داهاتوودا له‌چوارچێوه‌ی هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) له‌ عێراق درێژه‌ به‌ كاره‌كانی ده‌دات.

 

به‌وته‌ی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، وڵاته‌كه‌ی عێراق به‌ته‌نیا بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌ه‌ی داعش جێناهێڵێت، به‌ڵكو كار بۆ به‌هێزكردنی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی عێراق ده‌كات.

 

ئه‌و قسانه‌ی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه‌، په‌رله‌مانی عێراق به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریدا هێزه‌كانی ئه‌مریكا عێراق جێبهێڵن، به‌ڵام ئێستا ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له‌چوارچێوه‌ی ناتۆ درێژه‌ به‌ مانه‌وه‌ له‌ عێراق بدات.

 

مارك ئیسپه‌ر جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌وه‌ی، ئه‌مریكا مه‌به‌ستیه‌تی هاوپه‌یمانه‌كانی به‌ به‌هێزی بمێننه‌وه‌، بۆیه‌ نایه‌وێت عێراق جێبهێڵێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure