يه‌كێتى
279 جار بینراوە 13/2/2020 05:41 PM

ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکێتى سەرجەم مادەکانى پەیڕەوى ناوخۆی پەسند کرد



سنور ميديا 

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆتایی هات و 12 ماددەی دیكە دەنگی لەسەر درا.

 

مستەفا چاوڕەش سەرپەرشتیاری كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرجەم خاڵەكانی پەیڕەوی ناوخۆ پەسەند كراون.

 

ئاماژەی بەوەشدا، ئەمڕۆ 12 ماددەی پەیڕەوی ناوخۆ تاوتوێ كراوە و دەنگیان لەسەر دراوە، وتیشی بابەتی دارایی پەیوەستكراوە بە سەرۆكایەتی و هاوسەرۆكایەتی.

 

جەختی لەوەشكردەوە، بڕیاری ئەوەمانداوە كە هەركەسێك دادەنرێت لە ئۆرگانەكان دەبێت بە هەڵبژاردن بێت نەك بە دامەزراندن.

 

چاوەڕەش باسیلەوەشكرد، ئەوان ئیشوكار و راوێژیان ماوە لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای سیاسی و دەبێت هەندێك بابەت هەیە گفتوگۆی لەسەر بكرێت و بە دڵی هەموولایەك بڕیاری لەسەر بدرێت.

 

زیاتر لە هەفتەیەکە ئەنجومەنى سەرکردایەتى لە کۆبوونەوەکانى لەسەر پەیڕەوى ناوخۆى ئەو حزبە بەردەوامە کە لە ٧٧ مادە پێکهاتووەو لەسەر چەند مادەیەکى ناکۆکى لەنێوان ئەندامانى ئەنجومەنەکەو باڵە جیاوازەکانى یەکێتى هەبوو.

 

لەکۆبوونەوەى چەند رۆژى رابردووشدا ئەنجومەنى سەرکردایەتى سیستەمى هاوسەرۆکایەتى بۆ یەکێتى پەسندکرد، بەڵام لەناوخۆو ئەو حزبە نیگەرانى لەسەر ئەو سیستەمە دروست بوو بەشێک لە سەرکردەکان و کادیرەکانى ناوەندو خوارەوە رەتیدەکەنەوە.

 

لەئێستادا چەند پرسێکى گرنگ لەناوخۆی یەکێتى ماوە کە ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکلاییان بکاتەوە لەوانەش سەرۆکى حزبەکەو دارایی یەکێتى و دانانى بەرپرسى مەکتەبەکان و مەڵبەندەکات هەروەها پۆستەکانى دیکەى ئەو حزبە.

 

لەچەند رۆژى رابردووشدا کۆسرەت رەسوڵ سەرۆکى ئەنجومەنى سیاسى و بەرژەوەندى یەکێتى لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنى سەرکردایەتى داواى راگرتنى کۆبوونەوەکانى ئەنجومەنەکە دەکات و رایگەیاندوە، بریارەکانى ئەنجومەنى سەرکردایەتى مەترسى لەسەر هاوسەنگى ریزەکانى یەکێتى دەبێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure