سنور ميديا
520 جار بینراوە 12/2/2020 04:23 PM

بافڵ تاڵەبانی‌و لاهور شێخ جەنگی لەگەڵ كۆسرەت رەسوڵ كۆدەبنەوە



سنور ميديا 

بافڵ تاڵەبانی‌و لاهور شێخ جەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی لەگەڵ كۆسرەت رەسوڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی‌و بەرژەوەندییەكانی حیزبەكەیان كۆبوونەوە.

 

بەپێی ئەو زانیاریه‌كان، ئەمڕۆ چوار شەممە بافڵ تاڵەبانی‌و لاهور شێخ جەنگی سەردانی كۆسرەت رەسوڵیان لەسلێمانی كردووەو كۆبوونەوەیان لەگەڵ كردوون.

 

هەر بەپێی زانیارییەكان كۆبوونەوەكە بۆ تاوتوێكردنی ئەو نامەیە بووە، كە شەوی رابردوو كۆسرەت رەسوڵ ئاراستەی سەركردایەتی یەكێتی كردووە، كە تائێستا وردەكاری كۆبوونەوەكە ئاشكرانەكراوە.

 

كۆسرەت رەسوڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی شەوی رابردوو نامەكەی ئاراستەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی كردووە، كە تێدا داوای كردووە، كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنەكە رابگیرێت.

 

لەنامەكەی كۆسرەت رەسوڵ ئەوە هاتووە، كە بە گرنگی دەزانین ئاگادارتان بكەین، ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی، كە بەرپرسیارە لە پاراستن و جێبەجێكردنی بڕیارەكانی كۆنگرە و پەیڕەوی ناوخۆ، دوای زنجیرە كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و پەسەندكردنی بڕیاری هەستیار، ئەنجوومەنی باڵا وەك ئەركی سەرشانی كۆبوونەوەی نائاسایی لەئێوارەی 11-2-2020 بە سەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ سەرۆكی ئەنجوومەن ئەنجامداو بڕیارە راگەیەندراوەكانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی تاوتوێكرد".

 

هەر لەنامەكە هاتووە، یەكێتی كەوتووەتە دۆخێكەوە پێویستە وریابین‌و رایگەیاندووە، كە تەواوی ئەو بڕیارانەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی داویانە بۆ دەسەڵات و ئۆرگانەكان مەترسی لەسەر هاوسەنگی ریزەكانی یەكێتی هەیە، بۆیە جەختیكردووەتەوە، پێش بە كاڵاكردنی دەسەڵاتەكانی ئەنجوومەنی باڵا، لەلایەن لیژنەی هاوبەشی هەردوو ئەنجوومەنەوە شەرعییەتی ئۆرگانیكی وەرناگرێت.

 

چەند رۆژێكە ئەنجوومەنی سەركردایەتی كۆبوونەوە دەكات‌و ئامانجیش لەكۆبوونەوەكان، بۆ پەسەندكردنی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتییە، كە بەهۆی پەسەندكردنی چەند ماوەیەكی پەیڕەوەكە، نیگەرانی لەلای چەند سەركردەیەكی یەكێتی دروست كردووە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure