سنور ميديا
775 جار بینراوە 11/2/2020 11:24 AM

ساردترین ناوچەی هەرێمی کوردستان راگەیەندرا



سنور ميديا 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كه‌ له‌ ته‌واوی‌ ناوچه‌كان نزمترین پله‌ له‌ ژێر سفری‌ سه‌دییه‌وه‌ بووه‌.

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان داتای نزمترین پله‌ی گه‌رمای تۆماركراوی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11ی‌ شوباتی 2020 ی ناوچه‌ جیاجیاكانی بڵاوكرده‌وه‌.

 

به‌پێی داتاكه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ پله‌كانی‌ گه‌رمای‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو نزمبووه‌ته‌وه‌.

 

كه‌شناسی‌ هه‌رێم ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ ساردترین ناوچه‌ی‌ هه‌رێم له‌مڕۆدا ناوچه‌ی‌ حاجی‌ ئۆمه‌ران بووه‌ كه‌ 18 پله‌ ژێر سفر بووه‌ و دوای‌ ئه‌ویش كانی‌ ماسی‌ دێت كه‌ 17 پله‌ ژێر سفر بووه‌و دواتر قەزای پێنجوێن دێت کە 14 پلە ژێر سفری سەدی بووە.


زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure