سنور ميديا
1178 جار بینراوە 9/2/2020 08:46 PM

هۆكاری تۆڵەنەكردنەوەی قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیس ئاشكرا دەكرێت



سنور ميديا 

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلولحەق، لەبارەی تۆڵە كردنەوەی ئەبومەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی، ئاشكرای دەكات ئێران داوای دواخستنی تۆڵەی لێكردوون.

 

ناوبراو لە دیدارێكی رۆژنامەوانیدا وتیشی: كوژرانی سولەیمانی و موهەندیس سەرەتای كۆتایی ئەمەریكایە لە عێراق و دەنگ نەدانی كورد و سوننەش، بۆ بڕیاری دەركردنی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق، مانای ئەوە ناگەیەنێت، كە لەگەڵ بڕیارەكە نین.

 

ئەمینداری گشتی میلیشیای عەسائیبی ئەهلولحەق بڕیاری دەرچوونی هێزەكانی ئەمەریكا لە پەرلەمان دراوە، دەبێت جێبەجێ بكرێت و بژاردەی سەربازیی بەرامبەر ئەمەریكا هەر ماوە.

 

ئەو باوەڕی وایە هێزە ئیسلامیەكان ناتوانن لە حكومڕانیدا سەركەوتووبن و دەڵێت: پێموایە كە حزبە ئیسلامییەكان لە بەڕێوەبردنی وڵات شكستیان هێناوە و دەبێت دەرفەت بە حكوومەتەكەی عەللاوی بدرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure