سه‌در
409 جار بینراوە 8/2/2020 09:24 PM

موقته‌دا سه‌در فه‌رمانێكی نوێی بۆ كڵاوشینه‌كان ده‌ركرد



سنور ميديا 

رابه‌ری ره‌وتی سه‌در داوای كڵاوشینه‌كانی لایه‌نگری كرد له‌ گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشاندان بكشێنه‌وه‌ و هاوكات په‌یماننامه‌ی شۆڕشی چاكسازیی راگه‌یاند.

 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 8ی شوباتی 2020، موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در په‌یامێكی نوێی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاوكرده‌وه‌ په‌یماننامه‌ی شۆڕشی‌ چاكسازیی راگه‌یاند كه‌ له‌ 18 خاڵ‌ پێكهاتووه‌ و یه‌كێك له‌ خاڵه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خۆپیشاندانی‌ ئاشتییانه‌ به‌رده‌وام بێت.

 

له‌ خاڵێكی دیكه‌شدا به‌پێویستی زانیووه‌، ده‌ستدرێژی‌ نه‌كرێته‌سه‌ر موڵك و ماڵی‌ گشتی‌ و تایبه‌تی‌ و فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان و باره‌گاكان و هیچ جۆره‌ سیمایه‌كی‌ چه‌كداری‌ له‌ گۆڕه‌پانه‌كانی‌ خۆپیشاندان نه‌بێت و هه‌موو جۆره‌ چه‌كێك راده‌ستی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بكرێت، ئه‌مه‌ش مانای كشانه‌وه‌ی كڵاوشینه‌كانی لایه‌نگری خۆی له‌ گۆڕ‌پانه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.

 

سه‌در وتویه‌تی كه‌ گرنگه‌ خۆپیشاندانه‌كان له‌ناوخۆه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ببرێن و به‌ سیاسی‌ نه‌كرێن و داواكاریی خۆپیشانده‌ران له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كان یه‌كبخرێن و بنوسرێنه‌وه‌.

 

داواشیكرد كه‌ "له‌ناو خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ لیژنه‌ پێكبهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ داوای‌ ئازادكردنی‌ ده‌ستگیركراوان و رفێندراوان بكه‌ن و لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ جددی‌ له‌ دۆسێی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ بكرێت كه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا شه‌هیدبوون و وته‌بێژێكی‌ ره‌سمیش بۆ خۆپیشانده‌ران دیاری‌ بكرێت.

 

ربه‌ری ره‌وتی سه‌در داواشیكرد كه‌ لێكۆڵێنه‌وه‌ له‌ روداوه‌كانی‌ وه‌سبه‌، مه‌زارگه‌ی‌ سه‌ید حه‌كیم، گۆڕه‌پانی‌ سه‌دره‌ین و قه‌سابخانه‌ی‌ ناسریه‌ و هاوشێوه‌كانیان له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان بكرێت و خۆپیشانده‌ران ده‌ست له‌ كاروباری‌ سیاسی‌ لاوه‌كی‌ وه‌ك دامه‌زراندن و ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ هه‌ندێك سیاسه‌ت لێره‌ و له‌وێ‌ وه‌رنه‌ده‌ن.

 

له‌ كۆتایی په‌یماننامه‌كه‌یدا سه‌در داوایكرد "شۆڕشگێڕان تێكه‌ڵ‌ به‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ كاتی‌ نه‌بن... چونكه‌ ناوبانگی‌ شۆڕشی‌ چاكسازی‌ له‌كه‌دار ده‌بێت".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure