سوپاى ئه‌مريكا
608 جار بینراوە 8/2/2020 04:05 PM

ئەمریكا لەم ناوچه‌يه‌ دەستی بە دروستكردنی بنكەیەكی سەربازی نوێ كردووە



سنور ميديا 

سوپای ئەمریكا دەستیكردووە بە دروستكردنی بنكەیەكی سەربازی لە ناوچەی حەسەكەی سەر بە رۆژئاوای كوردستان.

 

سەرچاوەیەكی هەواڵ ئاشكرایكرد كە بنكە سەربازییەكەی ئەمریكا لە حەسەكە نزیكە لە گرتوخانەیەكی داعش و بڕیارە هێزێك لەو ناوچەدا جێگیر بكەن.

 

ئەو شوێنەی بنكە سەربازییەكەی ئەمریكا لێ دروستدەكرێت پێشتر بنكەی هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" بووە.

 

دروستكردنی ئەم بنكە سەربازیە لەلایەن ئەمریكاوە دوای ئەوە دێت كە پێشتر زۆرێك لە ناوچەكانی لە رۆژئاوای كوردستان چۆڵ كرد و پاشەكشەی كرد، هاوكات جگە لە توركیا، رژێمی سوریا و روسیاش چاویان لە كۆنترۆڵكردنی حەسەكە بوو.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure