سنور ميديا
1639 جار بینراوە 28/1/2020 11:34 PM

عه‌لى حه‌مه‌ صاڵح مژده‌يه‌ك ده‌دات



سنور ميديا

عەلی حەمە ساڵح سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان په‌يامێك دا بۆ سەرجەم ئەو ھاوڵاتیانەی لە پرۆژەکانی شاری نیشتەجێبونن ده‌ڵێت " -ئەو سومەندانەی ٨٠٪‏ نرخی یەکەکانیان وەرگرتوە ماوەی دانەوەی قەرزەکانیان لە ١٠ ساڵەوە دەکرێتە ٢٠ ساڵ.."

 

له‌و په‌يامه‌دا سه‌رۆكى فراكسيۆنى گۆڕان ده‌ڵێـت " بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی باڵای وەبەرھێنان لە٢٠٢٠/٦/١ کۆمپانیا بۆی نیە پارەی زبڵ و خاشاک و ئاو بەناوی خزمەتگوزرای وەربگرێت. و کارەبای مۆلیدەی نێو پرۆژەکەش بە نرخێکی جێگیر دەفرۆشرێت.

 

ده‌شڵێت " ھەر کەسێک یەکەیەکی نیشتەجێبون بفرۆشێت یان بکڕێت ھیچ بڕە پارەیەک ناداتە خاوەنی پرۆژە، کەپێشتر وەردەگیرا.."

 


عه‌لى حه‌مه‌صاڵح ڕاشى ده‌گه‌يه‌نێت " ئەوانەی قەرزی پرۆژەکانی نیشتەجێبونیان لایە، قەرزی کەڵەکەبویان لایە و نایانداوتەوە لە ڕۆژی ھەڵگرتنی پاشەکەوت لێیان وەردەگیرێتەوە، لە غرامەکان دەبەخشرێن تاوەکو کاتی لادانی پاشەکەوت..."

 

ئاشكراشى ده‌كات " ئەو سومەندانەی ٨٠٪‏ نرخی یەکەکانیان وەرگرتوە ماوەی دانەوەی قەرزەکانیان لە ١٠ ساڵەوە دەکرێتە ٢٠ ساڵ.."

 

عه‌لى حه‌مه‌صاڵح ده‌شڵێت "چەندین کەیسی پرۆژەکانی وەبەرھێنانمان ئامادەکردوە، لە ڕۆژانی ئایندەدا کاری لەسەر دەکەین.."

لا يتوفر وصف للصورة.

 

 

لا يتوفر وصف للصورة.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure