سنور ميديا
162 جار بینراوە 28/1/2020 10:00 PM

توركیا هەڕەشە لەسوریا دەكات



سنور ميديا 

سوپای توركیا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هێزی زیاتری ره‌وانه‌ی ویلایه‌تی هاتای سه‌ر سنووری سووریا و سنوری پارێزگای ئیدلب له‌ ناو خاكی سووریا كرد.

 

ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، بڵاویكردەوە ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كاروانێكی سه‌ربازی توركیا كه‌ له‌ تانك و زریپۆش و چه‌كی قورس پێكهاتوون، گه‌یشته‌ قه‌زای ره‌یحانی له‌ ویلایه‌تی هاتای، ئه‌مه‌ش به‌ ئامانجی زیادكردنی هێزه‌كانی له‌سه‌ر سنووری سووریا.

 

ئاماژەی بەوەشداوە، شه‌وی رابردوو كاروانێكی دیكه‌ی سه‌ربازی توركیا گه‌یشتووه‌ته‌ ناو خاكی سووریا و له‌ باشووری شارۆچكه‌ی سه‌راقبی سه‌ر به‌ پارێزگای ئیدلب جێگیركراون.

 

رونیشیكردووەتەوە، ئه‌و كاروانه‌ سه‌ربازییه‌ی گه‌یشتووه‌ته‌ ناو خاكی سووریا له‌ 30 تانك و زریپۆش و ژماره‌یه‌ك سه‌رباز پێكهاتوون.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure