يه‌كێتى
267 جار بینراوە 28/1/2020 09:28 PM

كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى چى به‌سه‌ر هات ؟



سنور ميديا 

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتیی رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ بڕیاربوو سبه‌ی به‌ڕێوه‌بچێت، بۆ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی ئاینده‌ دواخراوه‌.

 

بڕیاربوو سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كۆتا كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزبه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

 

مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌ سه‌رۆكایه‌تی دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ده‌كات رایگه‌یاند، "كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتیی دواخرا بۆ رۆژی شه‌ممه‌ 1-2-2020 تا دوا پێداچونه‌وه‌ به‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بكرێت، له‌ڕووی ته‌كنیكیشه‌وه‌ ئاماده‌بكرێت بۆ گفتوگۆكردن و په‌سه‌ندكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی".

 

21ی مانگی رابردوو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كۆنگره‌ی چواره‌ی خۆی له‌ ژێر ناونیشانی كۆنگره‌ی نوێبوونه‌وه‌ به‌ست، تا ئێستاش ته‌نها یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure