مه‌سعود بارزانى
262 جار بینراوە 27/1/2020 08:25 PM

بارزانی وەك بەشێك لەحزبەكەی لەگەڵ فراكسیۆنی پێكهاتەكان كۆبویەوە



سنور ميديا 

مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆبونەویەكی لەگەڵ فراكسیۆنەكانی حزبەكەی و پێكهاتەكانی كلدان، سریان، ئاشوور، ئەنجامدا و رێنمایی پێداون بۆ شێوازی كاركردنیان لە ماوەی داهاتوودا.

هەرچەندە سەرۆكی پارتی هیچ پۆستێكی حكومی نیە، بەڵام وەك سەرۆكی پارتی كۆبونەوەی لەگەڵ فراكسیۆنی كەمینەكان كرد، بەبێ ئەوەی هیچ پەیوەندیەكی سیاسی و رێكخراوەیی فەرمیان هەبێت.

 

لە كۆبونەوەكەی مەسعود بارزانیدا، وەك بەشێك لە بەرپرسانی حزبەكەی مامەڵەی لەگەڵ كەیمنەكان كرد وكۆبونەوەی لەگەڵ ئەنجامدان، تیایدا باسیان لەكاروباری ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و رۆڵی فراكسیۆنەكانیان كرد.

 

بارزانی لەو كۆبونەوەیەدا جگە لەگرنگی رۆڵی پێكهاتەكان بۆ هاوكاریكردنی حزبەكە سوپاسی تایبەتیشی كردن بۆ ئەو كارانەی كردویانە.

 

ئەو كۆبونەوەیەی بارزانی لە كاتێكدایە بەشێوەیەكی بەردەوام حزبەكانی هەرێمی كوردستان داوا دەكەن یاسای هەڵبژاردن هەموار بكرێتەوە كە فراكسیۆنی پێكهاتەكان بونەتە بەشێك لە فراكسیۆنی پارتی.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure