سنور ميديا
445 جار بینراوە 27/1/2020 08:03 PM

شیرین ئەمین: لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی سەید سادق پێڵاو خراوەتە دەمی خۆپیشاندەرێکەوە



سنور ميديا 

ئەندامیکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، جگە لە هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەرانی قەزای سەیدسادق، سوکایەتی زۆریشیان پێکراوە، دەشڵێت" پێڵاو خراوەتە دەمی خۆپیشاندەرێکەوە".

 

شیرین ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی، گۆڕان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە" لە کاتی خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی سەیدسادق بۆ داواکردنی خزمەتگوزاری و مافەکانیان، جارێکی دیکە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە ھێرشی توند کرایە سەر خۆپیشاندەران و یەکێک لە ڕێکخەرانی خۆپیشاندەران سوکایەتییەکی زۆر بە کەرامەتی کراوە وە دڕندانە لەلایەن پیاوانی دەزگا ئەمنییەکانەوە پێڵاو خراوەتە نێو دەمییەوە".

 

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت" ئەمە بەتەواوەتی دژی بنەماکانی مافی مرۆڤە، بەو شێوازە مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەران بکرێت، ئەگەر پیاوانی دەزگا ئەمنییەکان لە سەروەت و ماڵ و منداڵی بەرپرسان نەترسن نایەن وا لە رۆڵەیەکی ئەم نیشتمانە بریندارە بکەن کە تەنها داوای مافی رەوای خۆی و ئەوان کردووە.

 

شیرین ئەمین نووسیویەتی" ئەو کەسەی سووکایەتی پێکراوە، یەکێکە لە بریندارەکانی 17 شوبات و ڕۆژانی دوایی، تاوەکو ئێستاش پێویستی بە چارەسەری درێژخایەن ھەیە ، بەڵام خاوەن کەسایەتی و نە فسێکی بەرزە و سەرەڕای ئەوەی ڕۆژ نامەنوس بووە بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی لەسەرعارەبانە مییوە سەوزە دەفرۆشێت.،بۆیە ئەو مامەڵەی ھێزە ئەمنییەکان زۆر ناڕەوایە شیاوی بێدەنگ بون نییە".

 

"پشتگیری و پشتیوانیمان بۆخۆپیشاندەران دەردەبڕین لە پێناو زامنکردنی مافی ڕەوایان ،لە ئاست ئەو ناعەدالەتی و بەرپاکردنی زوڵمە بێدەنگ نابین کە لە بەرامبەر خۆپیشاندەران بەرپا کراوە" شیرین ئەمین وادەڵێ.

 

بەیانی ئەمڕۆ لە قەزای سەیدسادق خۆپێشاندان و ناڕەزایی دژی نەبوونی خزمەتگوزاریی بەڕێوەچوو.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure