عادل عه‌بدلمه‌هدى
394 جار بینراوە 26/1/2020 11:00 PM

عادل عه‌بدولمه‌هدی فه‌رمان به‌هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌كات



سنور ميديا 

عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق فه‌رمان به‌هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌كات، به‌هیچ جۆرێك رێگه‌ نه‌ده‌ن هێرش بكرێته‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدادو راشیده‌گه‌یه‌نێت، "پابه‌ندین به‌پاراستنی باڵیۆزخانه‌و نێرده‌ دیپلۆماسیه‌كان".

 

ئه‌مشه‌و له‌دوای ئه‌وه‌ی پێنج موشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداد كران و یه‌كێك له‌موشه‌كه‌كانیش له‌باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غداد كه‌وته‌ خواره‌وه‌، نوسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌.

 

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌، عادل عه‌بدولمه‌هدی فه‌رمانی به‌هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كردوه‌، رێگه‌نه‌ده‌ن جارێكی دیكه‌ هێرش بكرێته‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غداد و باڵیۆزخانه‌كه‌ بپارێزن.

 

جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، حكومه‌تی عێراق پابه‌ندین به‌پاراستنی باڵیۆزخانه‌و نێرده‌ دیپلۆماسیه‌كان، ئاشكراشیكردوه‌، "به‌دواداچون و پشكنینه‌كانمان ده‌ستپێده‌كه‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵوێستی تاكه‌كه‌سی ده‌نوێنن و بۆردومانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن".

 

عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاندوه‌، "ئه‌و كه‌سانه‌ی هێرشده‌كه‌نه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا زیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی وڵات ده‌ده‌ن، كاریگه‌ری مه‌ترسیداری لێده‌كه‌وێته‌وه‌، له‌روی په‌یوه‌ندیه‌ باڵاكانی نێوان وڵاتان، به‌جۆرێكیش كه‌ عێراق ده‌كرێته‌ گۆڕه‌پانی جه‌نگ به‌تایبه‌ت له‌ئێستادا كه‌ حكومه‌ت سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌ بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا".


ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه‌ پێنج موشه‌ك له‌جۆری كاتیۆشا ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداد كراون، یه‌كێك له‌موشه‌كه‌كانیش له‌ناو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غداد كه‌وته‌ خواره‌وه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure