سه‌در
388 جار بینراوە 26/1/2020 10:37 PM

سه‌در پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌



سنور ميديا 

موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بڕیاریدا ئەنجامدانی خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وه‌كو خۆی ده‌ڵێت: "بۆئه‌وه‌ی فیتنه‌ی ناوخۆیی به‌لاوه‌ بنێین".

 

لەراگەیەندراوێكدا ساڵح محەمەد عێراقی كەسایەتی نزیك لەموقتەدا سەدر رایگەیاندووە، "بە مەبەستی دوركەوتنەوە لە دروستبونی ناكۆكی ناوخۆیی و شەڕ لەنێوان چینەكانی نێو وڵاتدا، بڕیاردراوە خۆپیشاندانەكەی ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجامنەدرێت".

 

ئاماژەی بەوەكردووە، سه‌در جه‌خت لەوە ده‌كاته‌وه‌: "ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ هه‌ڵوێستی دیكه‌مان ده‌بێت بۆ پشتگیریكردنی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، كه‌ پێویسته‌ ئه‌منییه‌ت بچه‌سپێندرێت، نه‌ك بۆ به‌رگریكردن له‌ گه‌نده‌ڵكاران، به‌ڵكو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و عێراق و سه‌لامه‌تییان".

 

باسیلەوەشكردووە "رێگه‌ به‌ گه‌نده‌ڵكاران ناده‌ین سواری شه‌پۆلی خۆپیشاندانه‌كان بن، به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌ لێدوانیان له‌و پێناوه‌ داوه‌ و وایانزانیوه‌ كه‌ ئێمه‌ لێیان دووركه‌وتووینه‌ته‌وه‌.. دووریش ناكه‌وینه‌وه‌ به‌ڵكو نامانه‌وێ زیان به‌ شكۆی خۆمان بگه‌یه‌نین".

 

ئەوەش دوای ئەوەدێت، ئەمڕۆدەستەی سیاسی رەوتی سەدر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردبوو، "بۆ ئازادیخوازانی نیشتیمان ئەوانەی داگیرکارییەکانی ئەمریکا رەتدەکەنەوە، داواتان لێدەکەین ئەمڕۆ یەکشەممە خۆپیشاندان لە دژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا و ئەو کەسانەی قسە بە سەرکردەی نیشتیمانی موقتەدا سەدر دەڵێن خۆپیشاندان بکەن".

 

باس لەوەشكراوە "خۆپیشاندانەکە لە کاتژمێر شەشی ئێوارە لەو شوێنەکانی ئەنجامدانی نوێژی هەینی لەسەرجەم پارێزگاکاندا بەڕێوەدەچێت".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure