سنور ميديا
147 جار بینراوە 26/1/2020 09:29 PM

كه‌شناسی ساردترین شوێنی هه‌رێمی كوردستانی دیاری كرد



سنور ميديا 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ حاجی ئۆمەران ساردترین ناوچەی هەرێم بووه‌.

 

کەشناسی هه‌رێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی کانوونی دووەمی 2020، ناوچەی حاجی ئۆمەران ساردترین ناوچەی هەرێم بوو كه‌ نزمترین پلە 10 پلەی ژێر سفر بوو. هاوکات، بەپێی ماڵپەڕی ئەکیووێزەر، بەرزترین پلەش یەک پلە بوو.

 

لە دوای حاجی ئۆمەرانیش، هەریەک لە ناوچەکانی کانی ماسی، پێنجوێن، ئامێدی، چۆمان، سمێلان، بازیان، مانگیش، سۆران، سیدەکان، رەواندوز، بامەڕنێ، بارزان، هەڵشۆ، سلێمانی، شەمامک و چەمچەماڵ ساردترین ناوچەکانی هەرێم بوون.

 

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و شه‌پۆلی به‌فرو بارانبارینه‌ دێت كه‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه‌ و به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌فر له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كان و كوێستانه‌كان باری.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure