مه‌سرور بارزانى
758 جار بینراوە 25/1/2020 04:55 PM

هه‌ڵوێستى مه‌سرور بارزانى له‌سه‌ر مووچه‌ى خانه‌نشينى



سنور ميديا 

سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینیی سەر بە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، حكومەت چاوەڕێ دەكات سەرۆكی هەرێم یاسای چاكسازی پەسەند بكات، تا بزانێت چەند پارە دەگەڕێتەوە، بۆ ئەوەی لەسەر ئەو بنەمایە موچەی خانەنشینی دیاری بكرێت، بەڵام سەرۆكی حكومەت لەگەڵ ئەوەدایە كەمترین موچەی خانەنشینی 400 هەزار دینار بێت.

 

ئەو سەرچاوەیە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راشیگەیاند، هەر كاتێك سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە داڤۆس بگەڕێتەوە، بڕیارە پڕۆژەیاسای چاكسازی پەسەند بكات، كە پەسەندیشی كرد و لە رۆژنامەی فەرمی بەڵاوكرایەوە، لە ماوەی 90 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت.

 

سەرچاوەكە باسی لەوەش كرد، هەركاتێك یاساكە بۆ حكومەت گەڕایەوە، ئەو كات بۆ حكومەت ڕوون دەبێتەوە بە هۆی ئەو یاسایەوە چەند پارە دەگەڕێتەوە، كە ئەو كاتیش حكومەت لەسەر ئەو بنەمایە موچەی خانەنشینی دیاری دەكات.

 

سەرچاوەكە باسی لەوەش كردووە، كە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەوەدایە، كە هاوشێوەی بەغدا كەمترین موچەی خانەنشینی 400 هەزار دینار بێت، بەڵام تا بەرچاومان ڕوون نەبێت بزانین چەند پارەمان بۆ دەگەڕێتەوە ناتواندرێت بڕیاری كۆتایی لەسەر بدرێت.

 

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد، رایەك لەناو پەرلەمان هەبوو، كە موچەی خانەنشینی كەمترینی بكرێتە 300 هەزار دینار، بەڵام حكومەت بەوە رازی نەبوو و نیازی وایە بیكات بە 400 هەزار دینار و ئەگەر توانا هەبێت، زیاتریش دەكرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure