بوومه‌له‌رزه‌
223 جار بینراوە 25/1/2020 12:21 PM

ئامارى قوربانيانى بووومه‌له‌رزه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووى توركيا



سنور ميديا

سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانگه‌ی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی تورکیا، ئافاد رایگه‌یاند، بەهۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وە تا ئێستا ٢٠ كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

 

له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانیانی كاره‌ساته‌كه‌وه‌ ئافاد رایگه‌یاندووه‌، بەپێی زانیارییە بەراییەکان، ھەشت کەس لە ئێلازغ گیانی لەدەستداوە، ١٢ کەسیش برینداربووە، لە مەڵاتیاش شه‌ش کەس گیانی لەدەستداوە و ٤٥ کەسیش برینداربوون، ژمارەی کۆی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٢٠ کەس و هەزار و ١٥ کەسیش برینداربوون.

 

ئافاد له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كاتژمێر ٢٠:٥٥ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی ٦،٨ پله‌ شارۆچكه‌ی سیڤیرجه‌ی هه‌ژاند.

 

بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ قووڵایی ٦،٧٥ كیلۆمه‌تر له‌ نێو زه‌ویدا روویداوه‌.

 

هەروەها بوومەلەرزەکە لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانیش هەستیپێکرا.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure