سنور ميديا
293 جار بینراوە 24/1/2020 03:51 PM

خه‌زعه‌لی دۆناڵد تره‌مپ به‌ "گه‌مژه‌" ناوده‌بات



سنور ميديا 

ئه‌مینداری عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق هه‌ڕه‌شه‌ی "به‌زۆر ده‌ركردن" له‌هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات، ئه‌گه‌ربێتوو عێراق جێنه‌هێڵن.

 

قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق ئه‌مڕۆ هه‌ینی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند "بۆ تره‌مپی گه‌مژه‌، خۆپیشاندانی ملیۆنی په‌یامی گه‌لی عێراقه‌ بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بوونی ئه‌مریكا له‌وڵات".

 

خه‌زعه‌لی ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا نه‌كشێنه‌وه‌، ئه‌وا ناچاریان ده‌كه‌ن به‌زۆر له‌عێراق بكشێنه‌وه‌، جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی "ئه‌وه‌ به‌ڵێنی هێزه‌كانی به‌رگرییه‌".

 

ئه‌مینداری عه‌سائیب سوپاسی موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در ده‌كات كه‌ ده‌ستپێشخه‌ربووه‌ بۆ ڕێكخستنی خۆپیشاندانی ملیۆنی، ده‌شڵێت "عێراق شوێنی هێزی بیانی تێدا نابێته‌وه‌".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure